مدحەت سنجەر هاوسەرۆکی هەدەپە وتی: وادەزانن کە هەدەپە پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە هەیە ئەم بۆچوونێکی هەڵەیە. راشکاوانە دەڵێم کە ئێمە هیچ پەیوەندیەکمان لەگەڵ پەکەکە نییە. کە پەیوەندیمان نییە چیتر دەرکردنی داخۆیانی بۆ دوورکردنەوەمان پەیامێکی بێ بنەمایە. مەودا خستنێک بوونی نییە چونکە ئێمە هیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵیان نییە بڕیاریش نییە پەیوەندیەک هەبێت.

رۆژنامەی دیوار لەزاری سنجەرەوە نووسی: ئێمە سیاسەتی تایبەتی خۆمان هەیە. ستراتژی هەڵبژاردنمان دادەڕێژین. بۆ نموونە ستراتژی هەڵبژاردنی 31ی ئاداری 2019، ئەم ستراتژییە پەکەک بە سەر ئێمەیدا نەسەپاندووە. ئەگەر سەپاندبێتی چۆن دەبێت بیسەلمێنی؟ ئێمە رێکخراوێکین بە ژێرخانی دیارەوە. هەر کۆبوونەوەیەکی ئێمە هەشت کاژێر کاتی دەوێت. 30 کەس پێکەوە وتووێژ دەکەن. هەرچی لەسەر ئەم مێزە بکرێت بە بڕیارە هەر ئەوەیە.

ناوبراو وتی: زۆرترین دەنگی هەدەپە هی کوردانە. بەشێکی زۆری دەنگەکانمان هی کوردانە. ئێمە جەخت دەکەینەوە کە پرسی سەرەکی تورکیا پرسی کوردە. پێمان وایە کە سەردەمی توندوتیژی کۆتایی هاتووە. چەکەکان دەبێت بێدەنگ بکردێن و بەڕێبازی دێمۆکراتیک چارەسەر بکرێن. بۆ ئەمەش ئامادەین هەرچی لەسەر شانمان بکەوەێ ئەنجامی بدەین.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی