هسد (هێزەکانی سوریای دیموکرات) کە وەک باڵی پەکەکە لە سوریا دەناسرێت و فەرماندەی گشتی مەزڵووم کوبانێ (هەڤاڵ شاهینی پەکەکەیە)، تا ئێستا لەلایەن ئەم هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە پشتی لێکراوە و بەڵام هێشتاش رایدەگەینێت کە هاوکارن لەگەڵیان بۆ سەقامگیری ناوچەکە
***
گوتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایدەگەیێنێت، هێزەکانی هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەکانی جزیرە و دێرەزوور بڵاوبوونەتەوە و سەقامگیریی جزیرە و دێرەزوور دابیندەکەن.
***
کینۆ گابریل، گوتەبێژی هەسەدە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لەوە دەکاتەوە هێزەکانی سووریای دیموکرات و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەکانی جزیرە (حەسەکە، قامشلۆ و دێرک) و دێرەزوور بڵاوبوونەتەوە. لە کاری هاوبەش بەردەوامدەبن بۆ راوەدوونانی شانە نووستوەکانی داعش، فەراهەمکردنی ئاسایش، سەقامگیری و پاراستنی دانیشتووانی ناوچەکە لە گرووپە تیرۆریستییەکان و پاراستنی هەموو کێڵگە نەوتی و گازییەکان لە ناوچەی ئاماژەپێکراو. سەقامگیری لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا پێویستی بە هەردوو وڵاتی دابینکەری ئاگربەستە تاوەکو کاربکەن بۆئەوەی ئاگربەستێکی گشتگیر بەرقەراربێت و رێگەی نێودەوڵەتی M4 بە رووی هاتووچۆی خەڵکی سڤیلدا بکرێتەوە.
***
هەسەدە هێزێکە کە بە پێشنیاری ئەمریکا لە ساڵی 2015 دامەزرا بە ئاڵا و ئۆنیفۆرمی تایبەتەوە کە جیاواز بێت لەوانەی یەپەگە و پەیەدە بەڵام دواتر دەرکەوت هەموویان پەکەکەن و بۆیە تورکیاش گوشاری خستە سەریان کە ئەمانە تێرۆریستن و بۆیە هێرشی کردە سەریان.