موهەننەد حاج عەلی ئەندامی ئەنجوومەنی گەلی سوریا هێزە كوردییەكانی سوریا تۆمەتبار دەكات بەوەی لەپێناو بەهێزكردنی بەرژەوەندی و پێگەی خۆیان مامەڵە لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل دەكەن. ئەو پەرلەمانتارە سورییە دەڵێت: پیاوانی خاوەنكاری ئیسرائیلی لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكراتی گرێبەستی وەبەرهێنان و فرۆشتنی نەوتیان واژوو كردووە.
***
حاج عەلی جەختیكردووەتەوە، كە لێدوانی بەرپرسانی ئیسرائیل لەبارەی پشتیوانیكردنی كورد سەرلەبەری رەتكراوەیە و دەشڵێت: ئیسرائیل ژێربەژێر خەریكی ئاڵۆزكردنی دۆخی ناوچەی جەزیرە (باكووری رۆژهەڵات)ی سوریا و قەیراناویكردنی جەنگی سوریایە بەگشتی .دەربڕینی پشتیوانی ئیسرائیل بۆ كورد بەلای ئەوانەوە هیچ مانایەكی نییە و هەڕەشەی ئەوەش دەكات، كە بڕیارێكی ستراتیژی هەیە بۆ رزگاركردنی ئەو ناوچانە لەژێر دەستی كورد و دەسەڵاتی دەوڵەت دەگەڕێتەوە جا پێیان خۆش بێت یان نا. هێشتا بەشێك لە كوردەكان گرەو لەسەر ئەمەریكا و ئیسرائیل دەكەن لەگەڵ ئەوەی ڕێكەوتنیان لەگەڵ حكوومەتی دیمەشق واژووكردووە بە نێوەندگیری روسیا. ئەو گرووپە ناپاكە لێبووردنی گشتیش نایانگرێتەوە مەگەر سیاسەتی خۆیان بگۆڕن .
***
سەبارەت بەچارەسەركردنی دۆسیەی كورد لەسوریا حاج عەلی رەتیكردەوە ئیدارەی خۆسەری كوردی بەشێك بێت لە ئیدارەی سوریا بەپێی دەستوور و هەموو جۆرە ئیدارەیەكی سەربەخۆ لەناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان رەتدەكاتەوە.  دەكرێت هێزە كوردییەكان لەگەڵ سوپای عەرەبی سوریا تێكەڵ بكرێنەوە، كە ئەو سوپایە تایبەت  نییە بە نەتەوە و تایەفەیەكی دیاریكراو بەڵكو سوپای هەموو خەڵكی سوریایە

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی