چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی توركی راگەیاندوەو، توركیا دەیەوێت كار بۆ مانەوە لەئایندەدا بكات لە هەرێمی كورستان، پێشمەرگەی هەولێر بەشدارە لەگەڵ هێرشەكانی توركیادا بەشێوەیەكی هاوبەش. ئەو هێرشانەی سوپای توركیا لەژێر ناوی “چڕنوك” دەیانكاتە سەر ناوچەی خواكوركی باكووری كوردستانی عێراق ماوەی مانگێكە بەردەوامە، زیاتر لە 4000 هەزار سەربازی توركی لە دوو لیوای كۆماندۆس و هەندێك تیمی تایبەت لە هێرشەكاندا بەشدارن و ژمارەیەكی زۆر سەربازی توركیش كوژراون.

***
هێرشەكەی توركیا چەندین ئامانجی هەیە، گرنگترینیان پچڕاندنی پەیوەندی نێوان پەکەکە و كەنارە كوردییەكەیەتی لە باشووری كوردستان و بەكارهێنانی هێزی پێشمەرگەیە لەپرۆسەی هاوبەشدا لەگەڵ توركەكان بۆ ئەوەی دەست بەسەر خواكوركدا بگرن. پرۆسەی چڕنوك وەك پرۆسەی –بەیانی- ساڵی 1997 وایە، كە تێیدا نزیكەی 6000 هەزار سەربازی توركی و 8000 پێشمەرگە بەشدارییان تێدا كرد. لە كۆتایی پرۆسەكەدا، كە ماوەی سێ مانگی خایاند سوپای توركیا بە پاڵپشتی پێشمەرگە توانی چەند بنكەیەكی سەربازی لە هەرێمی كوردستانی عێراقدا جێگیر بكات.
***
هۆكاری ئاو و هەواو بەرزو نزمی زۆری خواكورك وای كردوەو بڵاوبوونەوە لەو ناوچەیە زۆر زەحمەت بێت، بۆیە ئەنقەرە پلان بۆ مانەوەیەكی دورودرێژ دادەنێت لە هەرێمی كوردستان .ئەنقەرە پلان دادەنێت بۆ دامەزراندنی ناوچەیەكی بچوكی ئارام لە خواكورك لە میانی ئەم هێرشەوە و بە پاڵپشتی و چالاكی پێشمەرگەی هەولێرو رەزامەندی بەغدا.
***
لەلایەكی ترەوە سەرچاوەیەكی تری ئەمنی راگەیاندووە، لە قۆناغەكانی ئایندەدا لە پرۆسەی چرنوك، سوپای توركیا و هێزی پێشمەرگە پرۆسەی هاوبەش ئەنجام دەدەن لەنموونەی پرۆسەی ساڵی 1997، ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە هێرشەكە راستەوخۆ پاش سەردانیكردنی سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیرانی عێراق بوە بۆ ئەنقەرە لە كۆتایی مانگی رابردوودا، هەروەها ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی توركیا لە مەراسیمی دانانی سەرۆكی هەرێمی نوێی كوردستان نیچیرڤان بارزانی.


***
روونە هەولێر بە تەواوەتی پاڵپشتی پرۆسەكەی خواكورك دەكات، بەڵام بەغدا تاكو ئێستا لەم بارەیەوە بێ دەنگە. سێ هۆكاری گرنگ وا دەكەن كارەكەی ئەنقەرە قورس بێت. ئەوانیش كێشەی هێزە كاركەرەكانن لە نێو سوپا توركی لەگەڵ یەكەكانی كۆماندۆزو هێزە تایبەتەكانی تر. پرسیارێكی تر ئەوەیە، تا چ ئاستێك پێشمەرگەی هەولێر داوای ئەنقەرە جێبەجێ دەكات بە هاوكاری توندو تۆڵ لەگەڵ پرۆسەی هاوبەشدا دژی پەکەکە لەسەر گۆرەپان. لە كۆتاییشدا، دۆخی زستان زۆر سەختە دوای مانگی ئۆكتۆبەر.
سەرچاوە: ماڵپەڕی مۆنیتۆر
وەرگێڕان: حیلمی رەسوڵ رەزا

برچسب ها : , , , , , , ,

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی