گۆڤاری رەخنەگری دکلاسیفایدیوکەی کە رخنەگری دەستیوەردانەکانی دەرەکی دەوڵەتی بەریتانیایە، هەندێک سەرۆک وەزیری ئەم وڵاتەی تاوانبار کردووە بەوەی کە دەستیان لە سەرکوتکردنی کوردانی ئێراقدا هەبووە.

ئەم گۆڤارە دەنوسێت: دەوڵەتی ئێستا ناتوانایە لەبەرەنگاربوونەوەی کڕۆنا و نیزیک بە 150 کادری پزشکی گیانیان لەدەست داوە بەڵام دەوڵەت ئێشێکی بۆ پاراستنی ئەم هێزانە نەکردووە. سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لە ساڵی 1945 تا ئێستا بیریان لەدەستێوەردان کردن و تێکدانی ژێانی خەڵکی لەوڵاتانی دیکەیە. دوو لەو سەرۆک وەزیرانی ناراستەوخۆ دەستیان لەکوشتنی کوردانی ئێراقدا هەبووە.

ئەم گۆڤارە دەنووسێت هاروڵد ویلسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە ساڵی 1964 ئێراقی پڕچەک کرد و رژیمی ئەو کاتەی بە چەکی بەریتانی کوردەکانی کۆمەڵ کوژ کرد.

هەروەها مارگارت تاچر سەرۆک وەزیرانی دیکەی بەریتانیا تاوانبارە بە پێشلکردنی مافی مرۆڤ. بەگوێرەی ئەم گۆڤارە دەوڵەتی تاچر دەسەڵاتی پینۆشەی لەشیلی و سەدام لەئێراقی پڕچەک کرد کە ئەنجامەکەی کوشتن و ئەشکەنجەدانی هەزاران کەسە لەشیلی بەدەستی دەسەڵاتی پینۆشە و کۆمەڵکوژکردنی کوردان لە ئێراق لەکۆتایی ساڵانی 1980.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی