دوا بەدوای ڕووداوەكەی ڕێستۆرانتەكەی هۆقەبەز لە مانگی پێشوودا و كوشتنی دیبلۆماتكارە توركەكە لە شاری هەولێر، توركیا چەند جارێك هەوڵیداوە بۆ ئەوەی پارتی بخاتە ناو ململانێكانی لەگەڵ پەكەكە. لەبەرانبەر ئەوەدا دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەوەن پرسی توركیاو پەكەكەو ئاڵۆزییەكانی باكووری كوردستان بەگفتوگۆ چارەسەر بكرێت‌و هەردوولا بگەڕێنەوە بۆ پرۆسەی ئاشتی.

لەكاتێكدا توركیا دەیەوێت پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداری پێبكات لەپرۆسەی سەربازی لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان بۆ وەدەرنانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لەسەر سنووری چیاكانی قەندیل، پەكەكەو پارتی دیموكراتی گەلانیش جەخت دەكەنەوە، كە دەیانەوێت با گفتوگۆ بگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆو چارەسەری ئاشتیانە.



پەكەكە پارتێكی چەپڕەوی كوردییە، كە لەهەشتاكانی سەدەی رابردووەوە لەلایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە دروست كراوە، كە ناوبراو لە ئێستادا لەلایەن توركیاوە دەستبەسەرە، ئەویش بەهۆی ئەوەی کە لە خۆی و پارتەکەی لە نێو لیستی تێرۆری تورکیا و جیهاندان. پەكەكە لەساڵی ١٩٨٤وە دەستی كردووە بە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ توركیا، كە ئەو پارتە لەلایەن ئەنقەرەوە بە “گروپی تیرۆرستی” لەقەڵەم دراوە.


پارتی دیموكراتیش پارێكی سیاسی كوردییەو لەلایەن  مەسعود بارزانیوە سەركردایەتی دەكرێت‌و لە ساڵی ١٩٤٦ ، كە لەلایەن باوكی موستەفا بارزانیەوە دروستبووە، توركیا دەیەوێت بیخاتە شەڕ لەگەڵ پەكەكە، ئەوەش بەهۆی دەسەڵاتی ئەو پارتە لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان.


ئەمە لەكاتێكدایە دوو رۆژە شاندێكی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە بەسەرۆكایەتی سزای تەمەلی هاوسەرۆكی پارتەكە لەهەرێمی كوردستانەو شاندەكەش جەختیكردەوە، ئەوان بۆ ئەوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان تا رێگە چارە بۆ كێشەكان بدۆزینەوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی