لاهور شیخ جه‌نگی به‌رپرسی دەزگای دژه تیرۆری یه‌كێتی له‌ڕێگه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆی سێكسی به‌رپرسان، هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی كۆنگره یه‌كێتی ده‌دات.
***
جەنگی له ئێستادا هه‌وڵی زیاتر جێگركردنی خۆیه‌تی له‌ناو یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ش ده‌یه‌وێت له‌م كاته‌دا كۆنگره‌ی 4ـی یه‌كێتی بڕیاره ببه‌سرێت كۆنتڕۆڵی بكات، هه‌موو هه‌ڵه‌كانی خستووه‌ته گه‌ڕ تاوه‌كو وابكات له به‌رپرسانی باڵای حزبه‌كه‌ی كۆنتڕۆڵ بكات.
***
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی تایبه‌ت لەمبارەوە دەڵێت: لاهور جه‌نگی پلانی داونانهوهی سێكسی بۆ به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی ناوه‌ته‌وه تاوه‌كو بتوانێت گرته‌ی فیدیۆییان لێی بگرێت پاشان وه‌ك هه‌ڕه‌شه به‌كاری بێنێته‌وه به‌رامبه‌ریان. لاهور جه‌نگی لەرێگه‌ی ڤیدیۆی سێکسیه‌وه، ده‌یه‌وێت کۆنگره‌ی یه‌کێتی کۆنتڕۆڵ بکات، بۆیه پاره‌یه‌کی زه‌به‌لاحی بۆ باندێکی له کچه نمایشکار و هونه‌رمه‌ند و میدیاکار دروست کردووه، تاوه‌کو ڤیدیۆی سێکسی به‌رپرس و ده‌وڵه‌مه‌ند و که‌سایه‌تییه ناسراوه‌کانی یه‌كێتی ده‌ستبكه‌وێت.