ناوەندی لێکۆڵینەوەی فرڵ نووسی: ئەمریکا لە ئامرازی کورد بۆ پێشگرتن لە دەرچوونی تورکیا لەناتۆ و گەیشتن بە بەرژەوەندییەکانی لەسوریا کەڵک وەردەگرێت لەکاتێکدا رووسیا دەیەوەێت کوردەکان لەگەڵ دەمشق ئاشت بکاتەوە و رێکیان بخات.

ئەم ناوەندە لەدرێژەدا نووسی: رووسیا و ئەمریکا دوو زلهێزن کە هەڵوێستی جیاوازیان لەبەرانبەر کوردا هەیە. ئەمریکا هەرکات تورکیا بیەوێت لەناتۆ دەربچیت لەکارتی کوردەکان کەڵک وەردەگرێت. ئەم وڵاتە دوو رەوتی کوردی لەسوریا لەوانە ئەنەکەسە و هەسەدە بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکار دێنێت. بۆ ئەوەیە کە بەرژەوەندییەکانی لەسوریا دابین بکرێت. ئەمریکا ئێستا بەدوای دامەزراندنی پێگەی سەربەخۆیەی بۆ کوردانی سوریا.

لەدرێژەی ئەم راپۆرتەدا هاتووە، رووسیا زۆر دژی ئارمانجەکانی ئەمریکا لەسوریا و بەکارهێنانی کوردەکان لەدژی تورکیا زۆر دژ نییە چوونکە مسکۆ دەیەوێت سوریا لەشەڕی زیاتر دوور بکاتەوە و سەقامگیری بۆ بگەڕێنێتەوە وئەمەش بۆ مانەوەی رووسیای لەو وڵاتەو. رووسیا دژی بەشداری کردنی کوردەکان لە دەسەڵاتی ئایندەی ئەو وڵاتە لە پێناو دانیشتنەکانی ئاستانادا دژایەتی ناکات دەیەوێت تا رادەیەیک کورەدکان ئۆتۆنۆمیان هەبێت.هەڵبەت لە چوارچێوەی خاکی سوریا.

ئەم ناوەندە لەکۆتایدا دەنووسێت: ئەمریکا لەئێستادا بەدوای یەکخستنی دوو رەوتە کوردیەکە و گەڕاندنەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ نێو سوریا تا پێکەوە لە چارەسەری قەیرانی سوریا بەشدار بن هەڵبەت واشنگتۆن ئەمە بەهاوکاری رووسی ئەنجام دەدات. دەمشق هیچ کات زۆر رژد لەگەڵ هێزە کوردیەکان ناکەوێتە شەڕەوە و لەگەڵیان گفتگۆ دەکات و لەوانەیە سەر بگرێت. ئەمریکا و رووسیا دەتوانن بە دامەزراندنی ناوچەیەک وەک هەرێمی کوردستان لە کوردستان سوریا دابمەزرێنن کە بەرژەوەندی هەردووکیانی تێدا هەبیت. رووسیا بە مەرجێک لەگەڵ ئەمەدایە کە سوریا ببێتە وڵاتێکی سەقامگیر و ئارام.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی