بڕی هاوكارییەكانی ئەمریكا لە هەریەك لە عێراق و سووریا 350 ملیۆن دۆلار كەمیكردووە، لە كاتێكدا بەرپرسانی كورد لە هەردوو دیوی سنوورەكە دەڵێن داعش لە قۆناغی هەڵسانەوەدایە.

لە پڕۆژەی بودجەی 2020 دا بۆ شەڕی دژی داعش، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا یەك ملیار و 159 ملیۆن دۆلاری بۆ هێزە عێراقییەكان، پێشمەرگە و هەسەدە تەرخانكردبوو، بەڵام لە پڕۆژەكەی 2021دا بۆ 845 ملیۆن دۆلار دابەزیوە. 

لە پڕۆژە بودجەی ئەمساڵدا 745 ملیۆن دۆلار بۆ راهێنان و پێداویستییەكانی هێزە عێراقییەكان و 200 ملیۆن دۆلار بۆ راهێنان و پێداویستییەكانی هێزەكانی سووریای دیموكرات و 250 ملیۆن دۆلار بۆ هێزی پاسەوانی سنوور لە سووریا تەرخان كرابوو. 

بەڵام وەك لە رەشنووسەكەدا هاتووە، ساڵی داهاتوو 645 ملیۆن دۆلار بۆ هێزە عێراقییەكان تەرخان دەكرێ، بەشە پارەی هێزی پاسەوانی سنوور لە سووریا كە 250 ملیۆن دۆلار بوو رادەگیرێ و پارەی راهێنان و پێداویستییەكانی هاوبەشەكانی ئەمریكا بۆ هەسەدە بە بڕی 100 ملیۆن دۆلار كەمی كردووە. بەوپێیە بێ بەشی هاوكاریی هێزەكانی هەسەدە لە رەشنووسی پڕۆژەكەی 2021 لە چاو رەشنووسی پڕۆژەكەی 2020 بە بڕی 350 ملیۆن دۆلار دابەزیوە. 

ئەوە سێ ساڵی یەك لە دوای یەكە ئەمریكا بودجەی تەرخانكراو بۆ شەڕی دژی داعش كەمدەكاتەوە. لە بودجەی سەربازیی 2019دا، پێنتاگۆن یەك ملیار و 400 ملیۆن دۆلاری بۆ ئەو شەڕە تەرخان كردبوو.

یەكێك لە هۆكارەكانی دابەزینی بودجەی تەرخانكراو لە 2019 بۆ 2021 ، كەمكردنەوە و دواجار وەستاندنی ئەو پارەیە بوو كە وەك هاریكاری بۆ پێدانی مووچە، دابینكردنی خۆراك و سووتەمەنی بە وەزارەتی پێشمەرگە دەدرا. لە ساڵی 2021 دا چیدی ئەو پارەیە بە وەزارەتی پێشمەرگە نادرێ، لە كاتێكدا لە بودجەی سەربازیی 2019دا بڕی 290 ملیۆن دۆلار و لە 2020 دا بڕی 126 ملیۆن دۆلار بۆ مووچەی پێشمەرگە تەرخانكرابوو.

كۆی ئەو پارەیەی لە رەشنووسی بودجەی سەربازیی 2021 بۆ وەزارەتی پێشمەرگە تەرخانكراوە 80 ملیۆن و 694 هەزار و 891 دۆلارە، واتە 12٪ی كۆی ئەو پارەیەی لە رەشنووسەكە بۆ عێراق تەرخانكراوە بۆ هێزە چەكدارەكانی هەرێمی كوردستان دەبێ.

 لەو پارەیەی كە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دانراوە، 33 ملیۆن دۆلار بۆ پێداویستییە سەرەتاییەكان، سووتەمەنی، كەلوپەلی بیناسازی، دەرمان، پارچەی چەك و پارچەی ئۆتۆمبێلی سەربازی تەرخان دەكرێ. 47 ملیۆن و 694 هەزار دۆلار بۆ پڕچەككردن و راهێنانی 12 لیوای وەزارەتی پێشمەرگە دەبێ كە یەكخراونەتەوە، واتە ئەو هێزانە ناگرێتەوە كە بە گوێرەی رەشنووسەكە “لایەنگریی سیاسی”یان هەیە. 417 ملیۆن و 800 هەزار دۆلار بۆ راهێنان و پڕچەككردنی هەموو هێزە عێراقییەكان پێشنیاز كراوە كە وەزارەتی بەرگری، دژەتیرۆری عێراق، وەزارەتی ناوخۆی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە دەگرێتەوە. بەوپێیە بێ لە كۆی ئەو پارەیەی بۆ راهێنان و پڕچەككردنی هێزە عێراقییەكان دانراوە، 11.4%ی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دێ. 

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی