دوای درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی شەش رۆژی دیكە، ئێوارەی هەینی 10-4-2020 فرسەت سۆفی‌ پارێزگاری هەولێر لە پرێس كۆنفرانسێكدا بڕیار و رێنمایی ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر راگەیاند و وتی: لەسەرئاستی‌ هەرێمی‌ كوردستان 16 هەزار و 350 پشكنین ئەنجامدراوە، لەو ژمارەیە 11 هەزار و 400 پشكنین لەپارێزگای‌ هەولێر ئەنجامدراوە، زۆری‌ پشكنینەكانیش لە پارێزگای هەولێر دەگەڕێتەوە بۆئەوەی ژمارەیەكی‌ زۆری‌ ئەوانەی‌ لە ئێران‌ و وڵاتانی‌ دەرەوە گەڕاونەتەوە، لە هەولێر كەرەنتینكراون‌ و پشكنینیان بۆ كراوە، ئەو كەسانەشی‌ لە دەرەوەی‌ هەرێم گەڕابونەوە و پشكنینیان بۆ كرابو دوبارە پشكنینیان بۆ ئەنجامدرایەوە بۆ دڵنیایی زیاتر، پشكنینیش بۆ بازنەی‌ یەكەم‌ و دووەمی‌ توشبوان ئەنجامدراوە، واتە خزمە نزیك‌ و دراوسێ‌ و دەوروبەری‌ توشبوان پشكنینیان بۆ كراوە. دوای درێژكردنەوەی شەش رۆژ بۆ قەدەغەی هاتوچۆ، بڕیاردرا لە كاتژمێر شەشی ئێوارە تا 12ی شەو قەدەغەی هاتوچۆی تەواو هەبێت تەنها بۆ تیمەكانی تەندروستی و هێزە ئەمنییەكان و راگەیاندن رێگ كراوە دەبێت، بە مەرجێك لەكاتی ئەركدا بن.


پارێزگاری هەولێر لەدرێژەدا وتی: لە كاتژمێر 12ی شەو تا كاتژمێر 6ی بەیانی گۆڕەپانی ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی گازی مۆلیدە و گۆڕەپانی غازفرۆشان و پزیشك و كارمەندانی ڤێتێرنەری و پرۆژەی كشتوكاڵی و باخداری و هەنگەوان و خاوەن و كارپێكەری مۆلیدە و بریكارانی خۆراك دەتوانن هاتوچۆ بكەن. لە كاتژمێر 6ی بەیانییەوە ئۆتۆمبێلی غازفرۆشی ماڵان و گواستنەوەی ماست و شیر و فەرمانبەرانی دارایی و گەنجینە و بانكەكان و ئۆتۆمبێلی هەڵگرانی مۆڵەتی فەرمی كشتوكاڵ و گواستنەوەی دەرمان لە كۆگاكان بۆ دەرمانخانەكان و ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی خۆراك و پێداویستی و كۆمپانیاكانی دیلیڤەری و پۆست و سەربڕخانە دەتوانن هاتوچۆ بكەن.


فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لەبارەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەشی لە نەخۆشخانەی رزگاری تایبەت بە توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكراوەتەوە، وتی: ئەوانەی ئەو ڤیدیۆیەیان بڵاوكردۆتەوە، دەیاندەینە دادگا، چونكە ئەوە سوكایەتییە بە دامەزراوە تەندروستییەكانی دەكەن.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی