یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەڵوێست بەرانبەر پارتی دیموكرات دەنوێنێت، ئەوەش لەپرسی پشگوێخستنی خزمەتگوزارییەكانی سلێمانی لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە.

سەرچاوەیەكی لەسەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی لەمبارەوە وتی:  سەركردایەتی حیزبەكە چیتر ئەو دۆخە قبووڵ ناكات، لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ سلێمانی دروست كراوە. یەكێتی پێی وایە حكومەتی هەرێم بەئاگاداری ‌و ئاماژەی پارتی ئەو دۆخەی بۆ سلێمانی دروست كردووە، كە ئەویش ئەوەیە سەرجەم خزمەتگوزارییەكان رابیگرێت، یان ئەگەر پرۆژەیەكیش هەبێت كاركردان تێدا بەهێواشی بڕوات‌و ئەستەنگ بۆ تەواوبوونی بهێنرێتە پێشەوە.

سەرچاوەكە نموونەی بەشەقامی سەد مەتری شاری سلێمانی هێنایەوەو لەو بارەوە وتی: بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت دەستپێكردنی كاركردن لەو پرۆژەیە راگیراوە، لەكاتێكدا هەموو كارەكان بۆ پرۆژەكەو دەستپێكردنی تەواو بووە. رێگرییەكانی سەرۆكی حكومەت بۆ كاركردن لەپرۆژەی شەقامی سەد مەتری لەكاتێكدایە، كە لەهەولێر دروستكردنی شەقامی سەدو بیست مەتری تەواوبووەو كاركردن لەشەقامی سەدو پەنجا مەتریش دەستپێكردووەو بەرەو تەواوبوون دەچێت. نامانەوێت كێشە بۆ هیچ پرۆژەیەك‌و كەرتێكی خزمەتگوزاری دروست بێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەش قبووڵ ناكەین ئەو دۆخە بەردەوام بێت‌و لەمەولا هەڵوێستیان دەبێت‌و بۆ رێگری‌و هەڵوێستیش لەسەر ئەو لەماوەی داهاتوو كارتی فشار بەكاردەهێنین، بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەكان‌و پرۆژەكان بۆ سلێمانی بگەڕێتەوە.
 
ئەو كاردانەوەی یەكێتی لەدوای ئەو ئاڵۆزییە دێت، كە چەند رۆژێكە لەسەر پرسی تەندەری كۆمپانیای گواستنەوەی گازی شلی كێڵگەی كۆرمۆر لەچەمچەماڵ دروست بووە، كە پارتی هێزێكی یەكێتی تۆمەتبار دەكات بەرێگری لەگواستنەوەی گازەكە بۆ ناوچەكانی هەرێم.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی