سەعید هەرکی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان  داوای هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر پەرلەمانتار لەفراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان دەکات و دەڵێت: دەبێت داوای هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر لە پەرلەمان بخرێتە دەنگدانەوە. پێویستە پارێزبەندی لەسەر لابچێت و وەک چۆن پێشتر لە داوایەکی یاساییدا دۆڕاندوویەتی، ئەمجارەش سۆران عومەر لەبەردەم دادگا دەدۆڕێنێت. کەسانێک بۆ مەرامی کەسی خۆیان پشتیوانییان لە سۆران عومه‌ر كرد و دووبارە گەیشتەوە پەرلەمانی کوردستان، ئێستاش شه‌ڕی سیاسی و شەڕی شاره‌كانی پێ ده‌كه‌ن.

پێشتر ئەیاد کاکەیی، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لەمبارەوە وتبووی: دەزگای داواکاری گشتی لە هەرێمی کوردستان، پێشتر و ئێستاش بەدواداچوونی بۆ کۆمەڵێک پرس کردووە، بە تایبەتیش کەیسەکانی پەیوەندیدار بە گەندەڵی کە بەشێکیان یەکلا کراونەتەوە. بەشێک لەم گەندەڵییانەی باس کراون، بوختان بوون و لە دژی حکوومەت بڵاوکراونەتەوە. بۆیە بەپێویستی زانی، هەر کەسێک درۆ بۆ حکوومەت هەڵبەستێت، داواکاری گشتی بەپێی ئەو دەسەڵاتەی هەیەتی، بەدواداچوون بکات و ئەگەر نەیتوانی قسەکانی بسەلمێنێت، ڕێوشوێنی بەرامبەر بگیرێتە بەر. دەبێت داواکاری گشتی داوا لە پەرلەمانی کوردستان بکات، پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر هەڵبگرێت، کۆمەڵێک پەرلەمانتار خەریکی تێکدانی دۆخەکەن و ئەگەر ئەو دەنگۆیانە راست نەبوو کە بانگەشەی دەکەن، دەبێت لێپرسینەوە دەست پێبکرێت. سۆران عومەر لە خولی ڕابردووی پەرلەمانەوە بەهۆی ئەوەی ”تۆمەتبارە“ و فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە، دەبوایە پارێزبەندی لەسەر هەڵبگیرێت، لە کاتێکدا دەبوایە دەستگیر بکرێت.

رۆژی ١١ی ٥ی ٢٠١٦، عەبدولخاڵق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی هەولێر راگەیاند: سۆران عومەر بڕیاری دەستگیرکردنی لای ئێمە هەیە و دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی دەرکردووە، چەندین جار ئاگادارمان کردووەتەوە، کەچی ئامادە نییە بێتە بەردەم دادگا. دەستگیرنەکردنی سۆران عومەر، پەیوەندی بە پارێزبەندی پەرلەمانییەوە هەیە.

فەرمانی گرتنی سۆران عومەر لەسەر داوای خانەوادەی ڕۆژنامەنووسێک بەناوی محەمەد سیاسی دەرکراوە کە لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە پاش ئەوەی سۆران عومەر لە چێشتخانەیەکی هەولێر داوەتی کردووە، بێسەروشوێن بووە و تائێستا چارەنووسی نادیارە. خانەوادەی ڕۆژنامەنووسەکە پێیانوایە کە سۆران عومەر یان زانیاری لەبارەی دۆسیەکە هەیە و نایدرکێنێت، یانیش دەستی تێدا هەیە، بەڵام ئەو پەرلەمانتارە نە وەک شایەد و نە وەک تۆمەتبار نەچووەتە بەردەم دادگا و پارێزبەندی یاسایی بۆ ئەم بابەتە قۆستووەتەوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی