فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ شنگال گوتی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مووچه‌شیان بۆ زیاد كردوون، گه‌نجانی كوردەکانی شنگال واز له ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه‌ دێنن و تا ئێستا 500 گه‌نج وازیان هێناوە و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه‌، چونكه‌ ده‌زانن مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانیان هه‌یه‌ و نایانه‌وێت چیتر له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ بن.

قاسم دربۆ، لەمبارەوە وتی: كاتی خۆی گه‌نجانی شنگال له‌خشته ‌بران و بۆ پاره‌ بوون به‌ په‌كه‌كه‌، به‌ڵام ‌ئێستا هه‌ر یه‌كه‌ و لای خۆی واز له‌ ڕیزه‌كانی ئه‌وان دێنێت و ده‌چێته‌وه‌ بۆ ماڵی خۆی و ماوه‌یه‌كه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌ و تا ئێستا 500 كه‌س وازی هێناوە. پێشتر هه‌ر چه‌كدارێك 300 دۆلاریان پێ ده‌دا و ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی وازیان لێ نه‌هێنن كردوویانه‌ به‌ 400 دۆلار، به‌ڵام گه‌نجانی كوردی ئێزدی جگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ ده‌زانن خه‌مخۆری ئه‌وانن، ئینتیمایان بۆ هیچ لایه‌نێكی دیكه‌ نییه‌، بۆیه‌ ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش ماون واز دێنن.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی