ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی دەستبەکاربوونی خولی یانزەیەمی پەرلەمان (ئەنجومەنی شورای ئیسلامی)، یەکێک لە پێداویستییەکانی پەرلەمانیان بۆ مسۆگەربوونی پێگەی سەرەکی ئەم دامەزراوەیە بە بوونی نوێنەرانی چالاک، دەستپاک و ناسینەوەی هەلومەرج و یەکەمایەتییەکانی وڵات ناو برد.
حەزرەتی ئایەتووڵا خامنەیی لە پەیامەکەیاندا جەختیان لەوە کردەوە کە ئابوری و ڕۆشنبیری دوو یەکەمایەتی ئێستای وڵاتن.
بەڕێزیان ئامۆژگاریی نوێنەرانی ئەم خولەی پەرلەمانیان بۆ چەندین بابەتی وەک گرنگیدان بە بژێوی چینی هەژار، چاکسازی لە هێڵە گشتی و سەرەکییەکانی کەرتی ئابوری وەک داهێنانی هەلی کار و وەبەرهێنان و هەڵئاوسان، ڕەچاوکردنی دادپەروەری لە ئیش و کاری چاودێری، هەڵوێستی شۆڕشگێڕانە لە ڕووداوە گرنگەکان و پەیوەندیی برایانە لە گەڵ هەر دوو دەزگای داد و جێبەجێکار کرد.
لە پەیامەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کە لە لایەن محەممەدی گوڵپایگانی بەرپرسی نووسینگەی بەڕێزیان خوێندرایەوە، هاتووە کە حەزرەتی ئایەتووڵا خامنەیی وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان بە بۆەنی دەستبەکاربوونی خولی نوێی پەرلەمان و شکۆی دیمۆکراسیی ئیسلامی ئێران لە بەرامبەر وڵاتانی جیهان، دەستخۆشییان لە هەوڵ و تێکۆشانی گەل بۆ پێکهێنانی پەرلەمان کرد و پیرۆزباییان لە نوێنەرانی هەڵبژێردراوی خەڵک کرد.
بەڕێزیان هەمان پێناسەی ناسراوی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) ییان بۆ بەرزبوونی پێگەی پەرلەمان لە وڵاتی ئێران وەبیرهێنایەوە و وتیان: ئەگەر یاسا و دەستوور بە ڕێگای وڵات بۆ گەیشتن بە لوتکە و ئامانجە دیاریکراوەکان بزانین، پەرلەمان دۆزینەوەی ئەم ڕێگا گرنگە دەستەبەر دەکات.
حەزرەتی ئایەتووڵا خامنەیی جەختیان لە سەر پێویستی گرنگیدان بە یاسا کردەوە و بە ئاماژە بە دەفرایەتییەکانی ئێستا لە دەزگای داد بۆ دەستەبەرکردنی جێبەجێکردنی یاسا و دەستوور وتیان: ئەگەر دەستوور، درووست جێبەجێ بکرێت و کەڵک لە دەفرایەتییەکان بۆ جێبەجێکردنی وەربگیردرێت، وڵات دەگاتە ئامانجە باڵاکانی خۆی.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە جەختکردنەوە لە سەر ڕۆڵی سەرەکی نوێنەران لە گەیشتن بە شکۆ و پێگەی پەرلەمان، وتیان: پەرلەمان خاڵی هیواداری خەڵک و پشت بەستنی بەرپرسانی جێبەجێکار و بە واتای ڕاستەقینەی لە سەرووی سەرجەم دامەزراوەکانی وڵاتدایە.
بەڕێزیان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیاندا ئامۆژگاری ئەوەیان کرد کە ڕۆڵی نەوت لە سەرچاوە داراییەکانی حکومەتدا کەم بکرێتەوە و وتیان: چاکسازی لە هێڵە گشتی و سەرەکییەکانی کەرتی ئابوری وەک داهێنانی هەلی کار، وەبەرهێنان، بایەخی دراوی نیشتمانی، هەڵئاوسان و ڕەچاوکردنی بنەما سەرەکییەکان و سیاسەتەکانی خۆڕاگری ئابوری بە ستراتیژێکی پێویست دادەنرێت، گرنگیدان بەمانەش دەرفەتێکی لەبارە بۆ داڕشتنەوەی هێڵە ئابورییەکانی وڵات.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی