بڕیارە ئەم هەفتەیە محەممەد عەللاوی ناوی کابینەکەی بداتە پەرلەمان بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت کە بەگوتەی خۆی لە کەسانی سەربەخۆ و تەکنۆکرات پێکهاتوون. ناوی سێ کوردیش بۆ پۆستی وەزاریی دەهێندرێت بەڵام هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە.

لەنێو کابینەکەی ناوی سێ کورد دەهێندرێت کە بریتین لە عادل کەریم بۆ پۆستی وەزارەتی بازرگانی، شوان ئیبراهیم تەها بۆ پۆستی وەزارەتی دارایی و حاکم رزگار محەممەد ئەمین بۆ پۆستی وەزارەتی داد.

پێشنیازکردنی ئەو سێ کوردە کە هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە، لەکاتێکدایە هێزە کوردستانییەکان بەتایبەت پارتی و یەکێتی رەتیدەکەنەوە بەبێ رەزامەندی ئەوان کەسی سەربەخۆ بکرێتە وەزیر، هەروەها سوننەکانیش ئەو میکانیزمەی عەللاوی گرتوویەتیەبەر رەتیدەکەنەوە. 

زیا بتروس، ئەندامی شاندی حیزبە كوردستانییەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ‌ لەعێراق راگەیاند بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ لە عێراق لەگەڵ محەممەد تۆفیق عەللاوی گەیشتوونەتە لێكتێگەیشتنی باش و گوتی “وەكو كورد جگە لە وەزیرانی دارا‌یی و داد‌ و بازرگانی وەزیرێكی دیكەشمان بۆ كاروباری سیاسی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان ‌و حكومەتی عێراق دەبێت. بۆ وەزیری بازرگانی عادل عەبدولكەریم كە كوردە پێشنیازكراوە گرفتمان نەبووە. سێ‌ وەزیرەكەی دیكەش خۆمان دیاری دەكەین.

بڕیارە ئەم کابینەیە تەمەنی لە یەکساڵ زیاتر نەبێت و کار بکات بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لەسەر داوای مەرجەعیەتی عێراق. 

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی