ئاماژه:

سارا عابد نووسه ر و لێکۆڵێنه ر له بابه تێکيدا که بۆ (مينت پرێس)ي نووسيوه باسي ھه ندێک له لايه نه کورديه کان له سه رانسه ري مێژوو ده کات که چۆن بۆنه ته دارده ستي زلھێزه کان بۆ ئه وه ي له خۆرھه ڵاتي ناوه ڕاستدا ئاژاوه بنێنه وه. نموونه کاني ئه م شرۆڤه يه شۆڕشي کورده کان له 1960 تا پێکدادانه کاني ئه م دوايانه له سوريادا له خۆ ده گرێت.

راپۆرته مێژوويه کاني کوردان ساڵانێک بابه تي نھێني و سه رسووڕھێنه ر بوو و تا ئه م دوايانه ش که متر له راگه ياندنه کاني رۆژئاوادا باسي لێوه ده کرا. له کاتي ھێرشي ئه مريکا بۆ سه ر ئێراق و پێکدادانه کاني ئێستا له سوريا، کورده کان بوونه ته بابه تي خۆشه ويستي ميدياکاني رۆژئاوا و سياسه تمه داراني ئه مريکا بۆ ئه وه ي که پاساوبێنێته وه بۆ ده ستێوه رداني رۆژئاوا له وڵاتاني خۆرھه ڵاتي ناوه ڕاست. له کاتي ھێرشي ئه مريکا بۆ سوريا، ھه رده م ئيسرائيل و ئه مريکا لايه نگري ده سه ڵاتي نيوه سه ربه خۆي ھه رێمي کوردستانيان کردووه و ئيسرائيل بڕي 3.84 ميلياردۆلار نه فتي لێ کڕيون که ده توانێت بۆ ھه ردوولا ده سکه وتي ئابووري و ژئوپۆلتيکي ھه بێت.

 

له ساڵي 2015، گۆفاري فاينشاڵ تايمز راپۆرتێکي بڵاوکرده وه که تێدا ھاتبوو ئيسرائيل له م مانگه دوايانه دا %77 نه وتي پێويستي واتا 19 ميليۆن به رميلي له سه ره تاي مانگي گۆڵان تا يازده ي مانگي ئووت له ھه رێمي کوردستان دابين کردووه. له م ماوه يه دا، زياتر له چاره کێک له نه وتي ھه رێم له به نده ني جه يحاني تورکياوه ھه نارده ي ئيسرائيل ده کرا و به پێي ئه م راپۆرته باي يه ک ميليار دۆلار بووه  و ده يتاي که شتيه کان و سه رچاوه بازرگاني و رێگاکاني مانگي ده ستکردي تانکه ره کانيش له م راپۆرته دا ھاتوون.

ئه م فرۆشتنه پيشانده ري ھه وڵه کاني ھه رێمي کوردستان و رکابه ري زۆرتر له گه ڵ به غا و ھه ولێره که زۆر له مێژ ئه م ترسه ي ھێنابووه کايه که ئارمانجي کۆتايي کورده کاني ئێراق، جيابوونه وه  و سه ربه خۆيي ته واوه له ئێراق. له ساڵي 1966 عه بدۆلعه زيز عه قيلي وه زيري به رگري ئێراق، ره وتي کورداني ھه رێمي تاوانبار کرد به وه ي که ده يانه وێت ئيسرائيلێکي دووه م له رۆژھه ڵاتي ناوين دابمه زرێنن. ھه روه ھا وتبووي رۆژھه ڵات و رۆژئاوا يارمه تي شۆڕشگێڕان ده ده ن تا ئيسرائيلێکي نوێ له وڵاتي ئێراق دابمه زرێت وه ک ئه وه ي له ساڵي 1948 ئه نجاميان دا. سه ير ئه وه ي مێژووي په يوه ندي کورد و ئيسرائيليه کان دووپات ده بێته وه، ئه وه ي که ھه بووني له ھه ردوو لاوه به ھۆي ترس له تۆڵه سه ندنه وه به س وه ک پرۆسه يه کي کاتي باسي لێوه ده کرێت.

له باره ي پێکدادانه کاني سورياش پێويسته بگوترێت چه ندين گرووپي مليشياي کورد (باڵي چه کداري په که که) له ھاوپه يماني به سه رۆکايه تي ئه مريکا له م وڵاته دا  بوونه ته ھاوپه يماني نێزيکي ئه مريکا و چه ک و ته قه مه ني زۆريان وه رگرتووه و ئه نداماني ئه م ھاوپه يمانيه په روه رده يان ده که ن. مليشيا کورده کان له ھێزه کاني سورياي دێمۆکراتيکيش دا زاڵن که گرووپێکه ئه مريکا پشتيواني ده کات و به يارمه تي ئه مريکا داعشي له ره قا کرده ئارمانج. ئه و چه کانه ي که ئه مريکا بۆ شه ڕواناني کورد و عاره ب دابيني کردبوو که له دژي داعش به کاري بھێنين بريتي بوون له چه که قورسه کان، چه کي دژه تانک و ئۆتۆمبێلي زرێپۆش و که ره سته ي ئه ندازياري.

کۆشکي سپي رزايه تي دۆناڵدترامپ بۆ پڕچه ککردني باڵي سه ربازي په که که له سوريا ناسراو به يه په گه به مجۆره ده نووسێت: له مانگي گۆڵان، سه رۆک کۆمار دۆناڵد ترامپ واژۆي کرد که چه کي قورس له وانه ھاوه ن و چه کي ئۆتۆماتيک بدرێته به يه په گه. به گوێره ي نووسيني ئاژانسي ئانادۆلي، تا يه ک مانگ دواي ئه م بڕياره 348 بارھه ڵگر يارمه تي چه کداري و سه ربازي گه يه ندرا به م گرووپه. به گوێره ي ئه م ئاژانسه، ليستي په نتاگۆن به مه به ستي راده ستکردن بريتي بوو له 12000 کلاشينيکۆف، 6000 چه کي ئۆتۆماتيک، 3000 نارنجه ک ص 1000 چه کي دژه تانکي رووسي يا ئه مريکايي. له بابه تێکي ديکه دا ئاژانسي سپۆتنيک باسي له 130 بارھه ڵگر و 60 ئۆتۆمبێل له يه کجار و 20 بارھه ڵگري ديکه له به روارێکي ديکه دا کرد.

په يوه ندي مێژووي و کۆني کوردان و ئيسرائيل له به رژه وه ندي ھه ردوولا بووه. له رابردوودا ئيسرائيل بۆ چه ند ھه زار يه ھوودي که له ده ستي رژيمي به عس ھه ڵھاتبوون، پشتيواني ھه وڵگري وه رگرتووه و کورده کانيش يارمه تي ئه مني و مرۆڤانه يان وه رگرتووه و ھه روه ھا رێگاي ئيسرائيله وه وله گه ڵ ئه مريکا په يوه ندي کردووه. يه که مين دانپێداني فه رمي ئيسرائيل له کورداني ئێراق ده گه ڕێته وه بۆ 29ي سپته مبه ري 1980 کاتێک که  مناخيم بگين سه رۆک وه زيراني ئيسرائيل باسي ئه وه ي کرد که له نێوان شۆڕه شه کاني نێوان ساڵاني 1965 تا 1975 يارمه تي کورده کاني داوه و ئه مريکاش ئاگادار بووه. بگين له درێژه دا ده ڵێت: ئيسرائيل راوێژکار و چه کي ده ھه نارد به ڵام سه ربازي نه ده ھه نارد.

درێژه ي ھه يه…

نووسه ر: سارا عابد

سه رچاوه: https://www.mintpressnews.com

 

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی