نياز حاجي

***

زۆرێك لەپارتی-یەكان نیگەرانی ئەوەن ماوەی شەش مانگ زیاترە هەڵبژاردن كراوە و كەچی تائێستا پارتی نەیتوانیوە حكومەت پێكبهێنێ!

***


لای پارتی گرنگ نييه، ئەگینا حكومەت تا چوار ساڵی تریش پێك نەیەت لای پارتی ئاساییە، چونكە حكومەتی ئێستا هەر لای پارتی-یە و لای حزبێكی تر نییە تا پارتی پەلەی بێ لەوەرگرتنەوەی! لەوانەیە ئەگەر حكومەت پێكبهێنرێ، پارتی زیاتر زەرەری بێت نەك سود!
چۆن؟

***


ئێستا سەرۆك و هەردوو جێگری سەرۆكی پەرلەمانی لایە لەگەڵ زۆربەی لیژنەكان.
سەرۆكی حكومەتی لایە!

***


ئێستا وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە و دارایی و سامانە سروشتیەكان و پلاندانان و پەیوەندیەكانی دەرەوەی لایە و بە ئەنجومەنی ئاساییشەوە لەگەڵ زۆربەی وەزارەتەكان .

***


راستە دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم دەستبەكار نییە، بەڵام تەواوی بڕیارەكانی پەیوەست بەهەرێمەوە لەلای پارتی-ن، بەغدا و وڵاتانی هەرێمی و زلهێزیش وا هەڵسوكەوتی لەگەڵ دەكەن و بوەتە واقع!
هەروەها بۆ هەموولایەكیان واپيشان دراوه وه ک بڵێي پارتی هۆكاری دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت نییە!
واتا لای پارتی گرنگ نییە كەی حكومەت پێكدێت، چونكە تەواوی جومگەكانی حكومڕانی لەژێر دەستە، بگرە ئەگەر حكومەت پێكبێت ئەوا لەوانەیە زیانمەندیش بێت! ئەگەر تا چوار ساڵی تریش حكومەت پێكنەیەت پارتی نانی لەسەر ساج نەسوتاوە!

***


ئەوەی زەرەرمەندی یەكەمە لە دۆخی ئێستای دواكەوتنی حكومەت ئەو حزبانەن، كە شەڕی پلە و پۆست و موچە و ئیمتیازات دەكەن نەك پارتی. بۆیە پارتی-یەكان نابێ هیچ نیگەران بن، ئەوەی لەمانەوەی ئەو دۆخە زیانمەندە، ئەوانن نەوەك پارتی!

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی