
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی دەڵێت: پەکەکە هەوڵدەدات کێشەکانمان لەگەڵ یەکێتی قووڵتر بکاتەوە.
مەحموود محەمەد وتی: زینی وەرتێ نە سنووری نێودەوڵەتییە، نە ناوچەیەکە ئەو کێشانەی لەسەر بێت، بەڵام لایەنی سێیەم هەیە لەنێو ئەو پرسەدا و زیاتر دەیوروژێنێت، خۆی بە راست دەزانێت لەو ناوچەیەدا هەبێت، بەڵام هی پارتی و حکومەت لەوێ نەبێت، زۆر سەیرە کەسێک ئەو مافەی نییە لەو ناوچەیە بێت، مافی مانەوە لەو ناوچەیە بەخۆی دەدات، بەڵام ماف ناداتە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیار بدات هێزی لە کوێ هەبێت.
ئەم بەرپرسەی پارتی لەکۆتایدا وتی: پەکەکە، ئەو بابەتە زیاتر دەوروژێنێت، جگە لەوەی ژمارەیەکی یەکجار زۆر گوند لەبەر بوونی ئەوان ئاوەدان نەبوونەتەوە، هاتوون دەستیان بۆ ئەوێش درێژکردووە و دەیانەوێت لە پەنای ئەو دۆخە، هەموو سوودی خۆیانی لێ ببینن، هەم کێشەکانی نێوان ئێمە و یەکێتی زیاتر قووڵ بکەنەوە .

ئازاد جوندیانی سیاسه‌تمه‌داریش له میانه‌ی به‌شداری كردنی له بارەی بوونی پەکەکە لە باشوری کوردستان رایگه‌یاند: په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت له كوردستان هه‌بێت و ههمهكارهبێت، به‌ڵام پێویسته له لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه گوشار دروست بكرێت تا په‌كه‌كه بوونی خۆی له هه‌رێمی كوردستان رێكبخاته‌وه له سه‌ر بنه‌مای یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێم و یاسا نێو دهولهتیهكانی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه به بوونی ئاواره‌ی سیاسییه. ناكرێت ته‌نها خه‌لكی ئه‌وه بینیت كه ئه‌ركی حكومه‌ت به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه چیه پێویسته بپرسین ئه‌ی ئه‌ركی په‌كه‌كه به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان چیه. په‌كه‌كه ده‌توانێت كارێك بكات كه به هۆی ئه‌وانه‌وه هاووڵاتی سڤیل نه‌بنه قوربانی. په‌كه‌كه شه‌رعیه‌تی له باشوری كوردستان نیه به‌لكو ئه‌وه كاریگه‌ری پرسی نه‌ته‌وه‌یی بووه كه په‌كه‌كه‌ی لێره هێشتۆته‌وه.