فه‌رهاد ئه‌تروشی، پارێزگاری دهۆك لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، ، سەبارەت بە خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووی شاری دهۆك رایگه‌یاند، کە لاهور جه‌نگی و یه‌كگرتوو و گۆڕان و پەکەکە له پشت خۆپیشاندانه‌كه‌ی دهۆكه‌وه بوونە.
ئەتروشی: دهۆک هی پارتییە
ئەتروشی وتی: دهۆك خاوه‌نی خۆی هه‌یه و ئه‌ویش پارتی دیموكراتی كوردستانه.
سه‌باره‌ت به ئه‌ندامی ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی به‌شداریان له‌و خۆپیشاندانانه كردووه گوتی: ئه‌ندامانی یه‌كگرتوو، یه‌كێتی و گۆڕان و پەکەکە به‌شێوه‌یه‌كی فراوان به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه‌یان كردووه، به‌ڵكو ئاماده‌كاری و كۆبوونه‌وه‌یان بۆ كردووه و له‌لایه‌ن خودی لاهور شێخ جه‌نگی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌شداربووه‌كان كراوه.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نانه ده‌یانه‌وێت گۆڕانگاری بكه‌ن ئه‌و پێویسته به رێگای دیموكراسی وه‌كو هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، نه‌ك په‌نابردنه به‌ر توندوتیژیی.