سەركۆ ئازاد گەڵاڵی پەرلەمانتاری كوردستان و بڕیاردەری لیژنەی سامانەسروشتیەكان لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات بازرگانێكی پاكستانی لەڕێی ئاشتی هەورامیەوە دەڵاڵی نێوان حكومەتی هەرێم و رۆزنەفت بووە و رونیشی دەكاتەوە ئێٍستا ملیارێك دۆلاری هەرێمی كوردستان لە لوبنان گیری خواردووە و ناتواندرێت بهێندرێتەوە.  

ناوبراو لە نوسینێكدا ئاشكرای دەكات: دەركەوت یەك ملیار دۆلاری حكومەتی ھەرێم لە لوبنانگیری خواردوە ناتوانن بگەرێیتەوە بەدواچونمان بۆ ئەم كەیسە كردووە، چونكە بە گەڕانەوەی ئەم بڕە پارەیە بەشێك لەم قەیرانە كاتیە چارسەر دەبێیت بۆیە لە بەدواچونەكانمان وردەكاری ٢٥٠ ملیۆن ویەك ملیارەكەمان بۆ دەركەوت. ئاشتی هەورامی و سەروی ئەویش بۆ ئەوەی پارەی شیرینی نەوت ڕاستەوخۆ لە ڕوزنەفت وەرنەگرن، بەناوی نێوەندگیری و ڕێكەوتن دەڵاڵێك داخڵی نێوان خۆیان و ڕوزنەفت و كۆمپانیای كار دەكەن بۆ وەرگرتنی 250 ملیۆن دۆلار، بۆ ڕێكەوتنێك كە پێكهاتووە لە 5 بلۆكی نەوتی و بازرگانی نەوت و بۆری گواستنەوەی نەوتی كوردستان، ئەو دەڵاڵەش 1 ملیار دۆلاری نەوتی هەرێم لەبانكێكی لوبنانی دادەنێ كە ئێستە بۆیان ناگەڕێنرێتەوە بۆ هەرێم.

گەڵاڵی لەدرێژەدا دەڵێت ئەو كەسەش بریتیە لە (مورتەزا لاخانی) بەڕەكەز پاكستانی، مورتەزا لاخانی شوێنی تایبەتی حەوانەوەی لەهەرێمی كوردستان هەیەو 20 ساڵە لەهەرێم دەڵاڵی نەوتە، ڕەگەزنامەی بەریتانی هەیە، پێش هەرێم لە عێراقیش خەریكی نەوت بووە وەك نوێنەری كۆمپانیای گلینكۆری بەریتانی-سویسری.  ئەو كەسە بە رەگەز پاكستانیە دەڵاڵی نێوەندگیری ڕێكەوتنی نێوان ڕوزنەفت و هەرێمی كوردستانە، ئەمەش پاش ئەوە دێت كە ئاشتی هەورامی بەنامەیەك ڕوزنەفت ئاگادار دەكاتەوە لەوەی مورتەزا لاخانی دەسەڵاتی پێ بەخشراوە بۆ دانوسان لەگەڵ ڕوزنەفت و كۆمپانیای كاری پارتی دیموكرات. مورتەزا لاخانی موچەی ساڵانەی پێدراوە بەبڕی 1 ملیۆن دۆلار! مورتەزا ئەزانێ كە كێ توانای كڕینی نەوتی هەرێمی هەیەو ناوی كڕیارەكانی لایە! مورتەزا ئەیزانی كێ مامەڵەمان لەگەڵ دەكات لەكڕین و فرۆشتنی نەوت دا، ئەو دەرگاكانی بەڕودا كردینەوە. وەزیری پێشووی سامانەسروشتیەكانی بەم شێوە ئەو كارەیان رێكخستووە تاكو خۆیان ڕاستەوخۆ ئەو پارەیە وەرنەگرن كە بڕەكەی 250 ملیۆن دۆلارەو مورتەزا وەریگرتووە.

پەرلەمانتارەكەی كوردستان ئەوەش دەڵێت کە پارەكە بۆ حسابێكی بانكی لە قوبرس بەناوی كۆمپانیاكەی لاخانییەوە (IMMS) نێردرا لەوێشەوە بۆ بەیروت ڕەوانەكرا، ئێستە پارەی حكومەتی هەرێم لەڕێی ئەم دەڵاڵەی نەوتی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەو بانكەی لوبنان بەناوی بانكی (دەریای ناوەڕاست – med bank) گیریخواردووەو بۆیان ناگەڕێنرێتەوە كەبڕەكەی 1 ملیار دۆلارە. 

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی