تائێستا رێككه‌وتن له‌نێوخۆى یه‌كێتى بۆ هه‌ڵبژاردنى كه‌سى یه‌كه‌مى حزبه‌كه نه‌كراوه، بڕیاره كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كه‌مى سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه به‌كراوه‌یى بهێڵدرێته‌وه، بۆئه‌وه‌ى له‌سه‌ر كه‌سێك بۆ سه‌رۆك، رێككه‌وتن بكرێت.
یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى گشتى یه‌كێتى، به‌هۆى رووداوى كوشتنى قاسم سلێمانى و ئاڵۆزبوونى بارودۆخى ناوچه‌كه‌وه دواكه‌وتووه، پێده‌چێت هه‌فته‌ى داهاتوو یاخود ١٠ى ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت.
تائێستا بافڵ تاڵه‌بانى كاندیدى به‌هێزه بۆ پۆستى سه‌رۆكى یه‌كێتى، به‌ڵام قسه‌ى كۆتایى له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌كراوه و رێككه‌وتنیش له‌نێوخۆى یه‌كێتى نه‌كراوه بۆ دانانى سه‌رۆك. باسلهوهشدهكرێت ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى ده‌بێت په‌یڕه‌وى ناوخۆ هه‌موار بكاته‌وه چونكه كۆنگره ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى پێداوه. ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكیش دیاریده‌كات.
پێشتر قسه له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح ده‌كرا بۆ پۆستى سه‌رۆكى یه‌كێتى، به‌ڵام له‌دواى ده‌ركه‌وتنى ئه‌نجامه‌كانى كۆنگره‌و ده‌رچوونى زۆربه‌ى ئه‌و كاندیدانه‌ى لاهورجهنگى پیشتیوانى ده‌كردن، بافڵ تاڵه‌بانى بیرى له خۆكاندیدكردن كردووه‌ته‌وه بۆ پۆستى سه‌رۆكى یه‌كێتى.