سیامەند رەحمان، یاریزانی پارائۆڵۆمپیکی ئێران له
به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی، ناوی لە کتێبی گنینیسی تایبەت بە ژمارە پێوانەییەکان
تۆمارکراوه و به به‌هێزترین یاریزانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له جیهاندا داده‌نرێت
و دوو مه‌دالیای زێڕی ئۆڵیمپی به‌ده‌ستهێناوه.
دوێنێ سیامه‌ند ره‌حمان، پاڵه‌وانی كوردی
پارائۆڵیمپی له ته‌مه‌نی 32 ساڵیدا به جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد. ره‌حمانی تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه و له نه‌خۆشخانه‌ی شنۆ لەزێدی له رۆژئاوای ئێران كۆچی دوایی كردووه.
ره‌حمانی
كه پێشتر چه‌ندینجار لێدوانی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو داوه، له پارائۆڵیمپیادی
2012 له له‌نده‌ن و 2016 له ریۆ دی جانیرۆ مه‌دالیای زێڕ به‌ده‌ستهێناوه له به‌رزكردنه‌وه‌ی
قورسایی و له 2010 له پارائاسیا مه‌دالیای زێڕی بردووه‌ته‌وه.
ئه‌و پاڵه‌وانه كورده، خاوه‌نی رێكۆردی
جیهانییه له به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له كێشی 107
كیلۆگرام كه 310 كیلۆی به‌رزكردووه‌ته‌وه.
وه‌زیری وه‌رزشیی ئێران و چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی
و وه‌رزشی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئێران سه‌ره‌خۆشی خۆیان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی سیامه‌ند
ره‌حمانی كرد و نیگه‌رانی خۆیان نیشاندا بۆ له‌ده‌ستدانی پاڵه‌وانێكی جیهانی.
سیامەند رەحمان لەدایکبووی ساڵی 1988ی شنۆیە لە
پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستانە.