دوای ئەوەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند کە وڵاتەکەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سەر یەپەکە/پەکەکە لە سووریا ئەنجام دەدات، ئیدارەی ئەمریکا کارەکانی رێگریکردنی لە بەرامبەر ئەم ئۆپەراسیۆنە زیاتر کرد.
كاوە ئهزیزی ئەندامێكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا (ENKS) دەڵێ: مەترسییەكی گەورە لەسەر رۆژئاوای كوردستان ھەیە، چونكە توركیا لەگەڵ ١٤ھەزار چەكداری سوپای ئازادی سووریا، لەسەر سنوور خۆیان ئامادە كردووە ھێرشی سەر ڕۆژئاوا بكەن. بەڵام تا ئێستا ئەمەریكا رێگری دەكات و توركیایش سوورە لەسەر ئەوەی ئەگەر پەكەكە لە رۆژئاوا بوونی ھەبێت، وەك عەفرین ھێرشی دەكەنە سەر و داگیری دەكەن.
ئهم سهركردهي ENKS له درێژه دا وتي: پێشنیازێك كراوە و ئەمەریكایش لە ھەوڵدایە، كە ئەنەكەسە و پەیەدە و حیزبەكانی رۆژئاوای كوردستان پێكەوە رێككەوتنێك بكەن، پەیوەندی لەگەڵ قەندیل و پەكەكەدا ببڕن و ھەرچی چەكداری پەكەكەیش لە رۆژئاوای كوردستان ھەیە، بگەڕێنەوە بۆ قەندیل، بەمەیش توركیا بیانووی ھێرشكردنی نامێنێت،
بەڵام تاوەكو ئێستا پەیەدە ئەمەی قەبووڵ نەكردووە، چونكە بڕیاری ئەوان لە دەست قەندیلە و پەیەدەیش بەشێكە لە پەكەكە. پێویستە پەیەدە ئەمە قەبووڵ بكات، بۆ ئەوەی ئەو كات ئەمەریكاش ڕازی نەبێت توركیا ھێرشی زەمینی بۆ سەر رۆژئاوا بكات، ئەگەرنا مەترسییەكە زۆر گەورەتر دەبێت.
ئه م له کاتێکدايه که وهزیری بهرگریی توركیا خولوسی ئاكار باسي سه رکه وتنه کاني ھێرشه ئاسمانيه کانياني کردووه بۆ سه ر بنکه کاني په که که له ھه رێمي کوردستان و له ناوچه ي شنگال و مه خموور و وتي: له ئهنجامی خهباتهكهماندا، پهكهكه زیانی زۆری بهركهوتووه و چالاكییهكانی بهڕێژهیهكی زۆر كهمیكردووه. ئینشائهڵڵا له رۆژانی داهاتوودا، دهگهینه خاڵێك كه ههموو ئهمانه (پهكهكه) بهتهواوی له چالاكی دهخهین. ئهم خهباته زۆر پێویسته بۆ ئاسایشی گهلهكهمان.
له لايه کي ديکه وه هەپەگە ئامادەیی خۆی راگەیاند بۆ هاریکاریی لە گەڵ حکومەتی دیمشق بە ئامانجی بەرپەرچدانەوەی مەترسی تورکیا.
له مباره وه سیبان حەمۆ فەرماندەری هێزەکانی هەپەگە وتی : ئارمانجي تورکیا زاڵبوون بەسەر دەسکەوتی کوردە بە جۆرێک کە هێزەکانی لە سنوورەکاندا جێگیر کردووە و نێو سوریا تۆپباران دەکات