سمکۆ ساحیبقڕان


ناونیشانی ئەم وتارە پرسیاری ئەندامێکی پەکەکە بوو، کە لە سلێمانی ئاڕاستەی منی کرد.هەڤاڵەکە درێژەی پێدا و ووتی : دەمەوێ بپرسم، بۆچی ئێمە لە باشور گەشە ناکەین، بەتایبەت لە سلێمانی؟
لە وەڵامدا ووتم: ئەگەر بەڕاستی دەتەوێت بزانیت و بەدوای هۆکارەکەیدا دەگەڕێیت، زۆر سادە دەتوانم پێت بڵێم، کە خەڵکی لەگەڵ حیزبێکدا دەبێت خاوەندارێتی لە گەلەکەی بکات، لەگەڵ پارتیی و یەکێتی دەست تێکەڵ نەکات، دوایش هەڵوێستی هەبێت لە لێقەومانی گەلەکەی، گەلی کورد لە باشوور بە دەست پارتی و یەکێتیەوە توشی دەیان کارەسات و لێقەومان بووە، ناکرێت، پەکەکە پشت لە گەلی خۆی بکات لە باشوور، بە پێچەوانەوە روو لە دەسەڵاتی کوردی بکات، کە تەنیا بە ناو دەسەڵاتی کوردییە. جگە لەوە خاڵێکی گرنگی دیکەش هەیە: چۆن ئێوە پێش دەکەون کە هەمووشەوێک بەعسیەک دەچێتە سەر کەناڵە کوردییەکان و دەڵێت: من لەگەڵ سەرکۆک ئاپۆدا بووم و وەک قسەکەری قەندیل و هەڤاڵانی لێهاتوە! ئەو بەعسیەش “محەمەد ئەمین پێنجوێن”یە .ووتم هەڤاڵ ئێوە چۆن پێش دەچن، ئەگەر گەنجێکی ئەم شارە ببێت بەگەریلا وای دوردەخەنەوە و وونی دەکەن کە ناناسرێتەوە، لەجیاتی ئەوەی دوای پەروەردە و مەشقپێکردنی بیگەڕێنەوە بۆ باشور.
چۆن پێش دەکەون کە دووجار لە باشوور لەگەڵ پارتی و یەکێتی چوونە پرۆسەی هەڵبژاردنەوە، خەڵک تاسەر ئێسقان لێیان بێزارە، جەلال دەباخێکی پیستان دەکردە دەمڕاستی خۆتان .ئاخر چۆن پێش دەچن کە رەخنە، یان ووشەیەک چییە نەتان ووتوە بە پارتی، کە ٧٠ گەریلا و هونەرمەندی لەهەولێر زیندە بەچاڵ کرد، چۆن پێش دەچن بەیەک ووشە باستان لە تاوانی ١٧ی شوبات و ئەو هەموو ڕووداوەی بەسەر گەلی باشوردا دێت بەدەستی دەسەڵاتە بەدڕەوشتەوە .ئێوە ئەو هەموو تاوانەی ئەم دەسەڵاتە دەبین و قسەیەک ناکەن .گەر لە ١٧ی شوباتدا بهاتنایەتە دەنگ، هەموو گەلی باشور دەبووە پشتان و دەبوونە پەکەکە.ئاخر هەڤاڵی من …چۆن پێش دەچن کاتێک هەڤاڵ قەرەیلان دەڵێت: قسەکانی نێچیر ئەرێنیە و مەسعود بارزانی کەسێکی شیاوە بۆ سەرۆکی هەرێم .ئاخر چۆن پێش دەچن کاتێک پرسەنامە بۆ برای نێچیری هەرزە و خائین دەنووسن و دەیکەنە قارەمان لێمان کە خۆمان نایناسین نەمان بیستوە لەو زیاتر کەسێکی وا پیس و خائین هەبووبێت .بەڵام پرسە نامە بۆ ئەو هەموو قوربانیە نانێرن کە بەدەستی ئەو دەسەڵاتە لەناو چووە .، بەڵکو هەر قسەش ناکەن .
کاتێک تورکە فاشیەکان ئۆجەلانیان گرت، گەنجێک لە سلێمانی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، بەڵام کاتێک دەسەڵات بە بیکەیسی تەقە لەگەنجان دەکات ئێوە بێدەنگی هەڵدەبژێرن، ئاخر بۆیە پێش ناچن .
ئێستاش مەزڵوم کۆبانی ستایشی پاڤێڵ و پۆڵات و لاهور دەکات، کە دەشزانن ئەمانە چەنێک لەخیانەت هەڵکێشراون .هەر دوێنێ بوو ١٦ ئۆکتۆبەر ٥٣% خاکیان دایە دەست عێراقێکی تاوان .
چۆن پێش دەچن پەستا پەستا سەرانی سەر بۆیاخکراو خائین دێن لەقەندیل وێنەتان لەگەڵ دەگرن و هەمووشیان ڕۆژێک لە ڕۆژان بەشداربوون لەپلانی تورکیادا بۆ لەناو بردنی ئێوە .تاڵەبانی پێی دەوت سەردەمی گیڤارا بەسەر چوە چەکەکانتان دانێن، کە مردیش ئێوە کرتانە سەرکردە و پیاوی سیاسەت و ڕێبازەکەیتان وەک حیکمەت پیشانی ئێمە دەدا، ئێستا نازانم هەڤاڵ کەوتویتە کوێ ؟ بەڵام ئەم وێنەیەی “عەمید شانازو هەڤاڵ قەرەیلان” باشترین و دوایین وەڵامە کە بۆچی ئێوە لە باشوور و لە سلێمانی بۆ پێش ناچن.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی