یاسای چاكسازی ئێسته‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ و بڕیاره‌ به‌م نزیكانه‌ ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و بخرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌. له‌ هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی به‌شێوه‌ی نایاسایی و پله‌ی باڵا خانه‌نشین كراون، په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ هاتنی یاسای چاكسازی بۆ په‌رله‌مان، ئه‌و مووچه‌ نایاساییانه‌ ده‌بڕدرێن.

***

دابان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان،ڕاگه‌یاند، له‌ ناو هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆر خانه‌نشینی نایاسایی هه‌یه‌ كه‌ به‌ پله‌ی باڵا خانه‌نشین كراون. به‌شێكی زۆر له‌ پێشكه‌شكار و كادیری ڕاگه‌یاندن و ئه‌ندامی حزبی لانێكی دیاریكراو به‌ پله‌ی عه‌قید و عه‌مید و پله‌ی باڵا خانه‌نشین كراون، كه‌ ئه‌مانه‌ له‌گه‌ڵ هاتنی یاسای چاكسازی بۆ په‌رله‌مان ده‌بێت هه‌موویان ببڕدرێن، چونكه‌ هیچیان ئه‌و پله‌یه‌یان نه‌بینیوه‌ و به‌ نایاسایی خانه‌نشین كراون.

***

یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆر خانه‌نشینی پله‌ باڵای هه‌یه‌ كه‌ به‌شێكیان ئه‌ندام كۆمیته‌ و میدیاكاری ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌و حزبه‌ن و به‌ پله‌ی نه‌قیب و عه‌قید خانه‌نشین كراون.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی