جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە لێدوانێکدا هێرشەکانی تورکیا بۆ باکووری سوریا ستەمکارانە ناودێر کرد و وتی ئیسرائیل بەرەوام دەبێت لە یارمەتیدان بە هەموو گرووپە کوردییەکان.
خاتوون تزیپی هوتولی جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەڵێت: شانازی دەکەین کە پشتیوانی گرووپە کوردیەکانین لە باکووری سوریا. ناوبراو کە لە پارلمانی وڵاتەکەیدا قسەی دەکرد رایگەیاند بۆ پشتیوانی کردن لە کوردانی سوریا لەگەڵ ئەمریکاش قسەمان کردووە.
***
ئەم بەرپرسەی ئەمریکا بە ئاماژە بەوەی کە تەنانەت ئیسرئیل ئامادەیە یارمەتی کوردانی سوریا بدات و یارمەتیان بۆ بنێرێت وتی: تورکە ستەمکارەکان ئەمجارەش دەیانەوێت کوردەکان لە سوریا کۆمەڵکوژ بکەن. ئێمە دژی ئەم هێرشانەین. ئێمە لەسەرەتاوە هەر کارێکمان کە توانیبێت بیکەین کردوومانە.
ئەمە لەکاتیکدایە کە ئیسرائیل لە دەیەی شەستی زائینیش یارمەتی زۆری دا مەڵا مستەفا و بۆ خۆشی نێوەندگەری کرد تا لە ئەنجامدا لەساڵی 1975 رێککەوتنی ئەلجەزایر واژۆ کرا. دوای ئەم رێککەوتن سەرهەڵدانی کوردان لەدژی سەدام شکستی خوارد و ئاوارە بوون.
***
شایانی باسە کە سیمون هرش رۆژنامەنووسی ناوداری ئەمریکی – ئیسرئیلی لە باکووری ئێراق پەروەردی سەربازی دەداتە ئەندامانی پەژاک تا ئەم گرووپە لەدژی ئێران کردەوەی توندڕەوانە ئەنجام بدات.