بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان (باڵی سوری پەکەکە) ئامادەیی خۆی راگەیان بۆ هاوكاری كردنی كەمپی پەنابەرانی مەخموور و دەڵێت چییان لەدەست بێت لە ڕووی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا هاوكاریان بكەن

بێریڤان خالید، هاوسەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا – باڵی پەکەکە لەسوریا – دەڵێ ئێمە گوێ لە داواكاری كەمپی مەخموور دەگرین. هەرچیمان لەدەست بێت وەك پێداویستی تەندروستی بۆ هاوڵاتیانی كەمپی مەخمووری دەنێرین. لەبەرئەوەی ئەوە ئەركێكی مرۆییە لەسەر شانمان. چوونکە كەمپەكە تاكو ئێستا لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە گەمارۆی خراوەتەسەر و رێگا نادرێت هاوكاری پزیشكی و ماددی تر بچێتە ناو كەمپەكە. 

لە چەند رۆژی رابردووشدا ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی كەمپەكە نامەیەكی بۆ داواكردنی هاوكاری پزشكی ئاراستەی ئیدارەی رۆژئاوای كوردستان كردبووە تیایدا داوای هاوكاری كردبوو، لەبەرامبەردا ئەو بەرپرسەی ئیدارەی خۆسەری رونیشی كردەوە، ئەوان ئامادەن هاوكاری هەموو لایەنەك بكەن كە پێویستیان بە هاوكاریە.

كەمپی پەنابەرانی مەخموور، لە ناوەڕانستی مانگی تەموویزی ساڵی رابردووەوە بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت گەمارۆی خراوەتەسەر. هۆکاری ئەم گەمارۆەش بەدوای رووداوەکەی رێستۆرانتی هۆقەباز و کوژرانی دیپلۆماتکاری تورکیا رووی دا کە بکەرەکەی ئەندامی پەکەکە بوو و دانیشتووی کەمپی مەخموور. بۆیە دوای ئەو رووداوە پێشیان لەهاتووچووی دانیشتووانی کەمپەکە بۆ شارەکانی دیکەی کوردستان کرد تا بەمجۆرە دەستی پەکەکە کورت بکەنەوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی