نووسینی: فه‌رهاد محه‌مه‌د
{…} په‌كه‌كه خۆی به ئاشكرا رایگه‌یاندووه‌و شانازیش به‌و بۆچوونه‌ی خۆیه‌وه ده‌كات كه ئه‌و دژی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه‌و ده‌ڵێت: سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌ر چووه، كه‌واته دژایه‌تی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونی جیاواز سه‌باره‌ت به‌چه‌مكی ده‌وڵه‌ت و شێواز و چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته دووشتی زۆر لێكجیاوازن و ده‌رگاداخستنه به رووی هه‌موو جۆره دیالۆگ و كرانهوهیهكدا له‌نێوان ته‌واوی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان و په‌كه‌كه‌دا.
په‌كه‌كه یه‌كێكه له‌و هێزانه‌ی تووشی نه‌خۆشیی شێتیی گه‌وره‌یی (جنون العڤمه) بووه، هه‌ر هێزو لایه‌نێكیش تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه بێت، ناتوانێت خۆگونجاندن و پێكه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه دروست بكات، بۆیه له‌بری ئه‌مه هه‌وڵده‌دات كۆپی خۆی له‌و جوگرافیایه دروستبكاته‌وه كه ئامانجی ئه‌وه‌یه تیایدا باڵاده‌ست بێت، هه‌ر بۆ نموونه سه‌دام حوسێن كه نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ ئه‌و هێز و لایه‌نه سیاسییانه‌ی دانوستاندن و رێككه‌وتن ئه‌نجامبدات، ده‌هات حزبی كارتۆنی بۆ كورد دروستده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئامێرێك بۆ ئامانجه سیاسییه‌كانی خۆی به‌كاریان بهێنێت، هه‌روه‌ها له ئێستادا رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د هیچ نییه‌تێكی تێدا نابیندرێت كه هه‌نگاو بۆ ئه‌وه هه‌ڵبگرێت، كوردی سووریا به هاونیشتمانیی وڵاته‌كه‌ی خۆی بناسێنێت، به‌ڵام كاتێك ناچار بوو هێزه‌كانی خۆی بۆ پارێزگاری دیمه‌شق كۆبكاته‌وه، چه‌ند شارێكی سووریای ته‌سلیمی په‌كه‌كه كرد، خۆ ئه‌گه‌ر له‌وه دڵنیا نه‌بوایه كه دواتر په‌كه‌كه ئه‌و شارانه ده‌گێڕێته‌وه بۆ رژێمی ئه‌سه‌د.
{…} به‌شار ئه‌سه‌د له‌وه دڵنیابووه كه په‌كه‌كه نه‌ك هه‌وڵ بۆ دروستكردنی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی – كوردستانی نادات، به‌ڵكو زۆر له رژێمی ئه‌سه‌د زیاتر دژی هه‌ر قه‌واره‌یه‌كی له‌وجۆره ده‌وه‌ستێته‌وه كه له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستاندا دروست بێت. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئامانجه‌شی به‌ئاسانی سه‌ربگرێت، په‌كه‌كه هه‌وڵیداوه كه بێجگه له په‌یه‌ده كه دروستكراوی ده‌ستی خۆیه‌تی و كۆپی په‌كه‌كه‌یه، هیچ حزبێكی دیكه‌ی سیاسی له رۆژئاوای كوردستان بوونی نه‌بێت، یان بواری كار‌و چالاكی و ئازادی رادهبڕینی نه‌بێت.
توركیای سه‌رده‌می ئاك پارتی و ئه‌ردۆگان پێش هه‌تا ساڵی 2014 ش كه ئامانجی ئه‌وه بوو ئاك پارتی هه‌ر له‌ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه و خۆیشی بۆ ماوه‌ی ده‌ساڵی دیكه سه‌رۆك كۆمار بێت، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستییه‌كی زۆری به ده‌نگ و پشتگیری كوردی باكوور هه‌بوو، بۆیه هه‌موو هه‌وڵی بۆ ئه‌وه بوو ده‌رگایه‌ك به رووی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی كورد له توركیا بكاته‌وه، كوردی باكوور سوودێكی زۆر باشیان له‌م ده‌رفه‌ته وه‌رگرت و بۆیه‌كه‌مجار له مێژووی توركیای نوێ‌دا توانییان وه‌ك كوتله‌یه‌كی كوردی به نوێنه‌رایه‌تی هه‌ده‌په 80 كورسیی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێن، له‌مه‌ش زیاتر ئاك پارتی كه رێژه‌ی كه‌متر له 50%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنابوو، ئاماده‌بوو له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په حكومه‌ت دروست بكات، به‌ڵام سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی په‌كه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ده‌په هه‌بوو و رێگه‌ی نه‌دا له‌گه‌ڵ ئاك پارتی حكومه‌ت دروست بكات، بۆیه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته كرایه‌وه و ته‌نیا له‌ماوه‌ی دوو مانگدا ره‌فتاره هه‌ڵه‌كانی په‌كه‌كه وایكرد كه كوردی باكوور 20 كورسیی په‌رله‌مانی له‌ده‌ست بده‌ن و ببنه 60 كورسی له‌ناو په‌رله‌مانی توركیادا.
په‌كه‌كه له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ ئاشتی چڕبكاته‌وه و به شێوه‌یه‌كی سیاسییانه كێشه‌ی كوردی باكوور چاره‌سه‌ر بكرێت، هه‌وڵیدا هێنده‌ی دیكه بارودۆخه‌كه ئاڵۆز بكات و شه‌ڕی برده ناو شاره گه‌وره‌كانی باكوور و كوردستانی باكووری كاولكرد، زیاد له‌مه‌ش پرۆسه‌ی ئاشتی كۆتایی پێهات، دوای كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مموزی 2016 كه هه‌ده‌په زوو دژایه‌تی خۆی بۆ كوده‌تاكه راگه‌یاند، به‌ڵام به‌رده‌وامیی شه‌ڕ و كاری خۆكۆژی و خۆته‌قاندنه‌وه‌ی په‌كه‌كه وایكرد، ئه‌وه‌ی كورد پێكه‌وه‌ی نابوو، هه‌مووی له‌ده‌ست بچێت و په‌رله‌مانتاری كوردی باكوور پارێزبه‌ندیان له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت و له به‌ندیخانه‌كان توندبكرێن، راسته ئه‌م ره‌فتارانه‌ی توركیا دژی كوردی باكوور ره‌فتاری ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ن و دژی مرۆڤایه‌تین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه زه‌مینه‌ی بۆ خۆش نه‌كردایه، حكومه‌تی ئاك پارتی نه‌یده‌توانی به‌مشێوه‌یه له‌گه‌ڵ كوردی باكوور مامه‌ڵه بكات، ئێستاش بارودۆخه‌كه گه‌یشتۆته ئاستێك كه زۆر زه‌حمه‌ته وه‌ك پێشانی لێ بێته‌وه‌و پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌ست پێ بكاته‌وه.
{…} په‌كه‌كه ناوی رۆژئاوای كوردستانی سڕییه‌وه و كردی به باكووری سووریا. پێوه‌ندیی ژێر به‌ژێری له‌گه‌ڵ رژێمی ئه‌سه‌د هه‌بوو، ئۆپۆزسیۆنی سووریا ئاماده‌نین كه په‌یه‌ده وه‌ك لقێكی په‌كه‌كه به نوێنه‌رایه‌تی كوردی سووریا به‌شداری كۆنگره‌كانی ئۆپۆزسیۆن بكه‌ن.
دوای ساڵی 2009 كه پێوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا‌و كوردستان ئاسایی بووه‌و پاشان له 2010 سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی توركیای كرد، له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمي كوردستاندا، په‌كه‌كه ده‌ستی كرده‌وه بهشهڕكردن، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی به توركیا بڵێت، ئه‌گه‌ر تۆ له‌گه‌ڵ كوردستان پێوه‌ندییه‌كانت ئاسایی بكه‌یته‌وه، ئه‌وا ئێمه ئارامی و ئاسایشی توركیا ده‌خه‌ینه مه‌ترسییه‌وه، په‌كه‌كه زیاتر په‌نای بۆ شه‌ڕ و كوشتار بردووه، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توركیا به‌بیانووی نه‌بوونی ئاسایشی سه‌رسنووره‌وه هێرش بكاته سه‌ر باشووری كوردستان.
له‌ماوه‌ی شه‌ڕی دژی داعش، په‌كه‌كه ده‌رفه‌تێكی باشی بۆ ره‌خسا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ناوی هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه خۆی بگه‌یه‌نێته شنگال، به‌ڵام مانه‌وه‌یان له ناوچه‌كه‌و هه‌وڵدانیان بۆ داگیركردنی و له‌مه‌ش خراپتر هه‌وڵدان بۆ دابڕاندنی له باشووری كوردستان و دامه‌زراندنی سیستمێكی جیاواز له سیستمی حوكمڕانیی هه‌رێمی كوردستان به‌ناوی (كانتۆن و خۆسه‌ری)، ئه‌مه ئیدی ده‌چێته خانه‌ی داگیركردنه‌وه، ئه‌مه هه‌روه‌ك ئه‌و هێرشه‌ی داعش وایه بۆ سه‌ر شنگال، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داعش كاتێك هێرشی كرده سه‌ر شنگال ئامانجی ئه‌وه بوو ویلایه‌تێكی ئیسلامی له‌و شاره دابمه‌زرێنێت كه جیاواز بێت له سیستمی حوكمڕانیی كوردستان و عێراق، ئێستاش كه په‌كه‌كه هه‌مان شێواز دووباره بكاته‌وه، مانای ئه‌وه‌یه هیچ جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نییه.