چەکدارانی پەکەکە، گەمارۆی گوندێکی ناوچەی شارباژێڕی سەر بە پارێزگای سلێمانی دەدەن و سووکایەتی بە خەڵکەکەی دەکەن، بەو هۆیەشەوە دانیشتووانی ئەو گوندە داوا دەکەن بنکەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە لەنێو گوندەکەیان بکرێتەوە.

***

 لە یاداشتێکدا ، دانیشتووانی گوندی گەڵاڵەی ناوچەی شارباژێڕی سەر بە پارێزگای سلێمانی باسیان لە دۆخی دژراوری گوندەکەیان بەھۆی چەکدارانی پەکەکە کردووە و ڕایانگەیاندووە: دۆخی ئێستای گوندی گەڵاڵە هیچ باش نییە و خەڵکی وەڕەز و بێتاقەتن، چونکە زۆربەی ڕۆژەکان فڕۆکە چاودێری گوندەکەمان دەکات، ئەمەش وایکردووە کەس بە ئارامی نەچێتە ناو ڕەز و باخی خۆی و بەردەوام خەڵکی گەڵاڵە لە دڵەڕاوکێیەکی زۆردان. هەرچەندە گوندەمان لە ناوچەیەکی شاخاوی کەم ئاو دایە و تەنھا چەند کانیاوێکی سازگار لە ناو گوندەکەیان ھەیە، بەڵام سەرجەم کانیاوەکان و تۆڕی گواستنەوەی ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتییان، لەلایەن چەکدارەکانی پەکەکەوە قۆرخ کراوە و ئەگەر چارەسەری ئەو گرفتە نەکرێت، دانیشتووانی ڕووبەڕووی مەترسی کەم ئاوی دەبنەوە. چەکدارانی پەکەکە بێشەرمانە مامەڵە لەگەڵ ڕیش سپی و پیاوماقووڵانی گوندەکە دەکەن و ئەوەی دەیکەن، بە مافی خۆیانی دەزانن و ئەو چەکدارانە لە چواردەوری گوندەکە بەشێوەیەکی بازنەیی بڵاوبوونەتەوە و خەڵکی گوندیان کردووەتە قەڵغان بۆ خۆیان.

***

خەڵکی گوندەکەی شارباژێڕ پێیانوایە کە ئەرکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، بەدەم خەڵکی سنوورەکەوە بچێت و ڕێگری لەو کارانەی پەکەکە بکات. هەروەها داوا دەکەن بنکەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەنێو گوندەکەیان بکرێتەوە.

***

لە بەشێکی دیکەی یاداشتەکەدا باس لەوە کراوە کە چەکدارانی پەکەکە بەهەموو شێوەیەک بەکارهێنانی چەکیان لێ قەدەغە کردوون، لەکاتێکدا هەندێک ئاژەڵی دڕندە لە سنوورەکە هەیە و ئەگەری هەیە مەترسی بۆ سەر ژیانیان درووست بکات.

***

ئەوەی پەکەکە ساڵانێکە ئەم خەڵکەی تووشی کردووە، دڵەڕاوەکێ و نەبوونی ئارامی و ئاسایشە. ئەمانە کە لەو پەڕی خاکی تورکیاوە لە ترسی سوپای ئەو وڵاتە پەنایان بە چیاکانی کوردستان هێناوە، ئەوجا واز لەخوڵکی گوندەکانی ناینن و بەردەوام سەرانە و باج و … لێدەستێنن و ناچاریان دەکەن ئیشیان بۆ بکەن و ئەمەش نارەزایەتی خەڵکی لێکەوتووتەوە. هەڵبەت ئەمە بەس لە شارباژێر و ئاسۆس وانییە بەڵکوو لەهەرکوێ پەکەکەی لێ بێت دۆخەکە هەر ئەمەیە چوونکە ستراتژی پەکەکە زیان گەیاندنە بە خەڵک و رێگا نەدانە بۆ ئەوەی بە ئاسوودەیی و ئاسایش بژین.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی