مه‌ریوان شه‌ریف
{…} په‌كه‌كه وه‌كچۆن له‌باكور بۆتهلهمپهر له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچوونی
دۆزی كورد، هه‌وڵی تێكدانی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، ئه‌مه‌ش زیاتر ئه‌وه‌مان
بۆ ساغ ده‌كاته‌وه له‌كوێ دۆزی كورد به‌ره‌وپێشچوون به‌خۆیه‌وه ببینێ په‌كه‌كه
ده‌گاته ئهوناوچهیهو هه‌وڵی تێكدانی ده‌دات.
په‌كه‌كه ئه‌گه‌رچی سنوری خه‌باتی
باكوری كوردستانه و تائێستا نه‌یتوانیوه تاكه گوندێكیش ئازاد بكات، ئه‌گه‌ر
هێزێك یان پارتێكی سیاسی و بزوتنه‌ویه‌كی نیشتمانی دروستبووبێ له‌پێناو دۆزی ره‌وای
كورد له‌باكور، هه‌ر زوو په‌كه‌كه په‌لاماریداوه بێهێز یاخود له‌ناوی بردووه،
باشوری كوردستانیان كردۆته شه‌ڕگه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بوون به‌به‌ڵا بۆ
دانیشتوان و گوندنشینان و خه‌ڵكی سیڤیل وه‌ك په‌رژین بۆخۆیان به‌كارده‌هێنن، ئێستا
زیاتر وه‌ك هێزێكی به‌كرێگیراو بۆ تێكدانی ئاسایش و ئه‌زموونی كوردستان رۆڵده‌گێڕێت،
ئه‌مه‌ش به دروستكردنی گروپ گه‌لی جیاواز و ئاژاوه‌نانه‌وه و كوشتنی خه‌ڵك له‌باشوری
كوردستان.
***
په‌كه‌كه كه‌خاوه‌نی یه‌ك ده‌ستكه‌وتیش
نیه بۆ كوردستان زۆرجار بۆته‌هۆی خه‌وشداركردنی خه‌باتی ره‌وای گه‌لی كوردستان له‌پێناو
به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی ئه‌ویش به‌چه‌كداركردنی منداڵان و كرده‌ی خۆكوژی گرتنه‌به‌ری
شێوازی نه‌شیاوی كوشتن و تۆقاندنی خه‌ڵكی سڤیل، ئه‌مه‌ش هه‌لی داوه‌ته‌ده‌ست نه‌یارانی
كورد و شۆڤێنیه‌كان تا لهناونده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان خه‌باتی گولی كورد بشێوێنن و
بیری ره‌گه‌زپه‌رستی به‌تایبه‌ت لای توركه‌كان زیندوو بكه‌نه‌وه، یان خه‌بات له‌پێناو
ئازادی بگۆڕن به شه‌ڕ و دووژمنایه‌تی نێوان گه‌لان، كهلهچهند رۆژی رابردوودا
نمونهكهیمان به‌رچاوكه‌وت به‌ئازاردانی گه‌شتیارانی كورد له توركیا كه هاوكات
بوو له‌گه‌ڵ كوشتنی دیبلۆماتكارێكی توركیا له هه‌ولێر.
***
ده‌بێ په‌كه‌كه له‌و راستیه بگات كه‌ئه‌گه‌ر خه‌بات ده‌كه‌ن مه‌یدانیان باكوری كوردستانه و په‌لكێشكردنی سوپای توركیا و پێشێلكردنی یاسا و سه‌روه‌ری باشور و ئاواره‌كردنی گوندنشینان و ئه‌نجامدانی كرده‌ی تێكده‌رانه و رێگری، له‌دژی خواست و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستانه و رێگای پێ‌نادرێت، ئه‌و راستیه‌ش بۆ ته‌واوی كوردستانیان ساغ بۆته‌وه كه‌په‌كه‌كه جگه‌له‌خۆی رێز له‌هیچ یاسا و شه‌رعیه‌تێك ناگرێ و خۆشی له‌كوێ دۆزی ره‌وای كورد به‌ره‌وپێش بڕوات دهبێتهلهمپهر و شه‌ڕبه خه‌ڵك و هێزه ره‌سه‌نه‌كانی كوردستان ده‌فرۆشێت.