په‌كه‌كه: ئێمه پارێزواني سه‌روه‌ري خاکي سورياين
به دوای ڕاگه‌یاندنی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکاوه، په‌كه‌كه ده‌ترسێ که تورکیا پاش کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌وان له باکووری سووریا بکاته ئامانج هه‌ر بۆیه داوای یارمه‌تییان له ڕووسیا کردوووه بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌و ناوچانه ڕێکبکه‌ون.
ئێستاکه به‌رپرسانی په‌كه‌كه له باکووری سووریا ده‌ڵێین داوایان له وڵاتی میسریش کردوووه که له نێوان ئه‌وان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیدا نێوبژیڤانی بکات.
په‌كه‌كه داواي يارمه‌تي لهرووسيا و ميسر ده‌کات
له‌مباره‌يه‌وه هدیە یووسف له سه رکرده کاني په يه ده (باڵي سوري په که که) له کوردستاني سوريا ده ڵێت: گەڕاندنەوەی ئاشتی و ئارامی بۆ سووریا بەسراوە بە کشانەوەی تورکیا و گرووپە جیهادییەکانی سەر بەو وڵاتە لە وڵاتەکەمان. موناقشەی سووریا تەنها لە ڕێگای سیاسییەوە چارەسەر دەبێت و ئەوەش بە ئامادەبوونی هەموو لایەنە سوورییەکان لە دانووستانێکی ڕاستەقینەدا دەستەبەر دەکرێت. ڕێگاچارەی سیاسی کاتێک لە سووریا دێتە ئاراوە کە تورکیا لە خاکی سووریا بکشێتەوە و هێزە کورد و عەرەبه‌کان و هێزە بەرگرییەکانی ناوچەکە نەکاتە ئامانج. کشانەوەی ئەمریکا تەنها بە وەستاندنی دەستدرێژیی تورکیاوە بەسراوە و ئارامی و ئاسایش کاتێک بۆ سووریا دەگەڕێتەوە کە تورکیا بەزووترین کات خاکی سووریا چۆڵ بکات و ئەو هێزە ناسوورییانە کە سەر بەو وڵاتەن لەگەڵ خۆی بباتە دەرەوە تا خەڵک و هێزە سوورییەکان کونترۆڵی ناوچەکە بگرنە دەستەوە.
ئه م قسانه ي ھديه يووسف له کاتێکيدايه که پارته که ي واته په يه ده که باڵي په که که يه له سوريا بێجگه خۆي رێگا به ھيچ پارت و گرووپێکي ديکه نادات که به شداري چالاکي سياسي و سه ربازيه کان بن و سه رکرده کاني ده گرێت و له گرتووخانه يان ده کات و يا خود بێ سه روشوێنيان ده کات.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه هۆشناک ده‌رویش سهركردهي په‌كه‌كه له باکووري سوريا به ئه‌لمانیتۆری ڕاگه‌یاندوووه که وڵاتی میسر ئاماده‌یی خۆی بۆ لێک‌نزیک کردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌کان به دیمه‌شق ده‌ربڕیوه و ئێمه پێمان وایه که میسر ده‌توانێت ڕۆڵێکی کاریگه‌ر له‌مباره‌وه بگێڕێت.
ئیلهام ئه‌حمه‌د يه کێکي ديکه له سه رکرده کاني په که که له باکووري سوريا به ئه‌لمانیتۆری ڕاگه‌یاند: هیوادارین قاهیره پشتیوانی له ڕێککه‌وتنی گریمانه‌کراوی نێوان ده‌وڵه‌تی سووریا و کوردی ئه‌و وڵاته بکات.
ئه‌مه لهكاتێکدايه که ئه‌یمه‌ن سوسان جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا به ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاند: گفتوگۆکانیان له‌گه‌ڵ باڵي سوري په که که واته يه په گه به‌رده‌وامه و پێده‌چێت به‌هۆی باش بوونی گفتوگۆ و دانووستانه‌کانه‌وه بگه‌نه ڕێککه‌وتنێکی سیاسیی دوو لایه‌نه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی سووریا ڕایگهیاندوووه: ڕێککه‌وتنی نێوان په که که و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ده‌توانێت وڵاته‌که‌یان به‌هێز بکات له به‌رامبه‌ر هه‌ر مه‌ترسییێک که تورکیا و چه‌کدارانی داعش بۆ وڵاته‌که‌یانی دروست بکه‌ن.
وته‌کانی سوسان له کاتێکدایه به‌پێی زانیاریی چه‌ند سه‌رچاوه‌یێک، به‌شێک له هێزه‌کانی سوپای سووریا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ باڵي چه کداري په که که له سوريا (يه په گه) له گونده‌کانی ڕۆژئاوای شاری مه‌نبج که ده‌که‌وێته سه‌ر سنوری تورکیا جێگیر بوون.
شاهۆز حەسەن سه رکرده ي په يه ده (باڵي په که که له سوريا)ش داوای لە ڕووسیا کردووە پشتگیریی دانووستانی نێوانيان و دەوڵەتی سووریا بکات و دەشڵێت: بە پێی سیستەمی فیدراڵ و خۆبەڕێوەبەری و بە مەبەستی چارەکردنی قەیرانی سووریا پشتگیریی دانووستانی سووری-سووری بکەن. پێویستە وڵاتەکانی هەرێمی و دەوڵی پشتگیری گفتوگۆی نێوان دەوڵەتی ناوەندیی سووریا و په‌كه‌كه بکەن. ئێمە باسی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین هەر بۆیەش هەموو ئەو وتانە ڕەت دەکەینەوە کە دەڵێن ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا کار بۆ دابەشکردنی خاک دەکات. ئێمە ئامادەین هەموو ئینتیمایێک بنوێنین بۆ ئەو دیالۆگانەی باس لە ڕێککەوتن دەکەن. ئێمەی ئامادەین کار بۆ یەکڕیزی بکەین بەڵام بەبوونی ئەو کەسانەوە کە دەستیان لەگەڵ تورکیا تێکەڵە و حاشا لە مەوجوودییەتی په‌كه‌كه دەکەن مومکین نابێت.