عۆسمان باشقالي له ئێستادا وه ک په يامنێري سپۆتنيک له ھه رێمي کوردستانه و پێشتر پێشکه شکاري به شي تلڤيزيۆني زاگرۆس بوو و په يامنێري راديۆ رووسيا له ھه ولێر. ئێستا وه ک په يامنێر و نووسه ر له بواري کورديدا ئيش ده کات.

عۆسمان باشقالي له وتووێژێکي تايبه ت دا له گه ڵ په يامنێري کوردھه واڵ وڵامي پرسياره کاني له باره ي ھه ڵبژاردنه کاني داھاتووي ئێراق و دۆخي گرووپه کورديه کان له م ھه ڵبژادنه دا دايه وه.

كوردهه‌واڵ: ھه روه ک ده زانيت ئێستا جه وي ھه ڵبژاردني په رله ماني له ئێراق زاڵه. به ڕاي ئێوه پێگه ي کوردان له م ھه ڵبژاردنه دا چۆن ده بێت؟

عۆسمان باشقالي: راستي ئه وه يه که دواي رێفراندۆم له سپته مبه ري 2017 ئيراده يه کي نێوده وڵه تي ھه بوو بۆ ئه وه ي که نه کرێت و ده گوترا پێويسته کورد له ئێستادا له گه ڵ به غا بمێنێته وه. بۆيه رێگايان نه دا ده وڵه تي کوردي دابمه زرێت. چاره نووسي کوردان له بواري ھێزه نێوده وڵه تييه کان گرێدراوي ده وڵه تي ناوه نديه  و پارته کورديه کانيش به م بڕوايه گه يشتوون که پێويسته بڕۆنه به غا و له وێ تێبکۆشن.

ئه م ھه ڵبژاردنه له گه ڵ پێشوو جياوازئ و له ھه ڵبژاردنه کاني رابردووش زياتر په يامێکي جياوازي پێيه. بۆ وێنه ھه ندێک پارتي کوردي له سه ربه خۆيي و دامه زراندني ده وڵه ت قسه يان ده کرد به ڵام ئێستا بانگه شه که يان جياوازه و ئارمانجي پارته سياسيه کان ئه وه يه که له پارله ماندا به شێوازێکي به توانا و به ھێز ئاماده ببن و له وێ پێداگري له مافي کوردان بکه و ھه موو پارته کورديه کان ده ڵێن پێويسته مافي کوردان له ياساي بنه ڕه تي دا مسۆگه ر بکرێت تا خه ڵکي کورد له چوارچێوه ي ئێراقي ديمۆکرات دا بتوانن مافي خۆيان بپارێزن. ئه مه خاڵێکي جياوازه له ھه ڵبژاردنه کاني پێشوو و خاڵێکي ديکه ش ئه وه يه که ھه ندێک پارتي نوێ ھاتوونه ته نێو گۆڕه پانه وه وله گه ڵ پارته کۆنه کان رکابه ري ده که ن و بانگه شه ده که ن و ده ڵێن که پارته کلاسيکه کان نه يانتوانيوه له بواري چه سپاندني مافي کوردان و ھه روه ھا بواري ئابووري و ديپلۆماسي سه رکه وتوو بن. ئه م خرۆش و جمووجۆڵه ي بانگه شه کردني ھه ڵبژاردن درێژه ي ھه يه و کارناسانيش ده ڵێن له وانه يه ئه م جاره کورده کان نه توانن کورسيه کاني پێشوويان به ده ست بھێننه وه و ژماره يه ک له کورسيه کانيان له ده ست بده ن.

کوردهوال: ئاماژه تان به سه ربه خۆيي کوردستان کرد و به ڕاستي ئه مه بوو به کێشه يه ک گه وره بۆ ھه رێمي کوردستان. ھه م به ڕێوه بردن و ھه م شکستھێنانه که ي. به ڕاي ئێوه ئه مه چ په يوه نديه کي له سه ر ئاينده ي ھه رێمي کوردستان ده بێت؟

عۆسمان باشقالي: له م ھه ڵبژاردنه دا ھه ر پارتێک بتوانێت زۆربه ي کورسيه کان کورد و ھه رێمي کوردستان به ده ست بێنێت گرنگ ده بێت چونکه وه ک به رانبه ري ده وڵه تي ناوه ندي ده ناسرێت و ئه مه  کاريگه ريه کي زۆري له سه ر ھه رێمي کوردستان ده بێت. ئه م پارته ئه گه ر بتوانێت زۆربه ي کورسيه کان به ده ست بێنێت ئه وه له ئێراق به نێوي کورده وه قسه ده کات و شوێني پارته کاني ديکه ده گرێته وه و ده سه ڵات به ده ستيه وه ده بێت و ھۆکاري ئه م جمووجۆڵانه ي ھه ڵبژارنيش ھه ر ئه مه يه چونکه ده زانن ده توانن له به غا به نێوي کورده وه قسه بکه ن. پرسي رێفراندۆم تاراده يه ک له بيرکراوه چونکه کۆمه ڵگاي نێوده وڵه تي له گه ڵي نه بوو و به تاڵي کرده وه و چاوه ڕێن جارێکي ديکه ده رفه ت له خۆرھه ڵاتي ناوين و ئێراق بڕه خسێت تا ئه وانيش که ڵکي لێوه ربگرن و به ڕاي من له وانه يه ئه م ده رفه ته به م زووانه نه يه ته پێشه وه و درێژخايه ن بێت.

کوردهوال: به ڕاي ئێوه ناکۆکيه گرنگه کان له ھه رێمي کوردستان چين؟

عۆسمان باشقالي: گرنگترين ناکۆکي له ھه رێمي کوردستان قه يراني داراييه و ھه رێم ئێستا له قه يرانێکي قووڵي ئابووري و دارايدايه و ئه مه بۆته ھۆي ئه وه ي تا له بواري سياسيه وه لاواز بێت. کورداني ئێراق له دۆخێکدا باسي سه ربه خۆيان کرد که له قه يرانێکي قووڵ دا بوون و ئێستاش گرنگترين کۆسپ له سه ر رێگا بۆ نوێنه ره کاني کورد له به غا قه يراني ئابووري و کێشه ي سنووره کان و داھاتي نه وت و ھه رێمي کوردستانه و زۆر بابه تي ديکه ش ھه ن. بابه تێکي گرنگي ديکه ئه وه يه که پێشتر به ھاوپه يماني چه ندني پارتي ده وڵه تيان پێک ھێنا به ڵام ئه مجاره به س پارتي و يه کێتين و ئه مه بۆ کوردان کۆسپ و ته گه ره يه.

کوردهوال: ھه ندێک له ميدياکان ده ڵێن په که که له رێگاي گرووپه گرێدراوه کاني له ھه ڵبژاردن به شدار ده بێت و ئارمانجي رکابه ري له گه ڵ پارتيدايه. به ڕاي ئێوه ئه گه ر وايه ئارمانجي په که که له ھه رێمي کوردستان چييه؟

عۆسمان باشقالي: له راستيدا په که که ھه ڵگري په يامي ئايديۆلۆژي تايبه ت به خۆيه و تێده کۆشێت له رێگاي باڵه کانيه وه به رنامه کاني ئه نجام بدات. په که که تائێستا ئه مه ي ره ت کردووته وه و خاڵێکي ديکه ش ئه وه يه که په که که له ھه رێمي کوردستان دواي رێفراندۆم و قه يراني ئابووري و تێکچووني باري ئه مني و سياسي، که ڵکي له ده رفه ته که وه رگرت و خه ڵکي بۆ لاي خۆي راکێشا.

کوردهوال: به ڵام په که که وپارتي له مێژه ناکۆکيان ھه يه ئه مه چۆن ھه ڵده سه نگێني؟

عۆسمان باشقالي: په که که له کوردستاني تورکيا و پارتي له ھه رێمي کوردستان بوونيان ھه يه و چونکه ھاوسنوورن و چالاکييه کانيان نێزيکن بۆيه له گه ڵ يه ک ساز نين و به رژه وه نديه کانيان وه ک يه ک نييه و ئه مه سه رچاوه ي ناکۆکييه کانيانه.

کوردهوال: ھه ندێک له کارناساني ئابووري ده ڵێن نه بووني ئاسايش کێشه ي گرنگ له سه ررێگاي په ره سه ندني ئابووري ده نێته وه و ده بينين له ھه رێمي کوردستان گرووپه چه کداره جۆربه جۆره کان بوونيان ھه يه ئايا ئه مه ده توانێت له سه رپه ره سه ندني ئابووري ھه رێم کاريگه ري ھه بێت؟

عۆسمان باشقالي: به ڵێ، له ھه ر ناوچه و وڵاتێک ئه گه ر ئاسايش نه بێت ئه وه په ره سه ندني ئابووري وه ک پێويست به ره و پێس ناڕوات و داھاتيش نابێت و به ھاتني داعش بۆ ھه رێمي کوردستان ئه م ناوچه يه گورزێکي کوشنده ي به ر که وت و زۆرێک له سه رمايه دانه ره کان ئێره يان به جێ ھێشت و رۆيشتن. کاتێک داعش ھات زۆرێک له شه ريکه کان باريان کرد و ئه مه بووه ھۆکاري سه ره کي و گرنگ بۆ قه يراني ئابووري.

کوردهوال: به ڵام ھه ندێک له گرووپه چه کداره دژبه ره کاني وڵاتاني دراوسێ وه ک ئێران و تورکياش له ھه رێمي کوردستانن و ھه ندێک جار ئێران و تورکيا نارزايه تي ده رده بڕن به ڕاي ئێوه ئه مه کاريگه ري له سه ر په رنه سه ندووي ئابووري ھه رێم ده بێت؟

عۆسمان باشقالي: به دڵنيايه وه کاريگه ري ده بێت ووه ک ئاماژه مان پێدا نه بووني ئه منيه ت و ئاسايش و بووني گرووپه چه کداره و يا خود پرسي شه ڕ له گه ڵ به غا ھه موويان کاريگه ريان ھه يه  و ھه ندێک جار ده بينين داعش ھێرش ده کاته سه ر که رکووک و ھه ندێک جار کێشه ي سياسي له به غا دێته ئاراوه و ئه مانه ھه موو کاريگه يان له سه ر ئابووري ده بێت.

 کورد هوال: به بۆنه ي وڵامدانه وه به پرسياره کان سپاس ده که ين

عۆسمان باشقالی: تکايه

 

 

 

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی