لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئازاد محەمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر پشکی یەکێتی ڕای گەیاند کە دەبووایە ساڵێک لەمەوبەر پۆستی پارێزگاری سلێمانی لە گۆڕان وەربگیرێتەوە. هاوکات فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیش بە هەمان شێوە باسی لە وەرگرتنەوەی پۆستەکە کردووە.

بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگاری سلێمانی لە گۆڕان دەدەن و بزووتنەوەکەش هۆشداری دەدات کە ئەگەر ”بە عەشایەری“ پۆستەکەیان لێ وەربگیرێتەوە، قسەیەکی دیکەیان دەبێت.

لە بەرامبەردا د.غالب محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان کە پێشتر ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بووە، ڕاگەیاند: ”ئەگەر یەکێتی خۆی بە پەرلەمان و حکوومەت بزانێت و خەڵک دەربکات، ئەوە ھیچ، خۆ ئەگەر باسی قانوون و یاسا و بڕیار و ئەنجومەنیش بکرێت، یەکێتی ناتوانێت پارێزگار وەربگرێتەوە، چونکە لە ئەنجومەن بڕیاری لەسەر دراوە، لە ئەنجومەنیش متمانەی لێوەردەگیرێتەوە. لادانی پارێزگار لە ئەنجومەندا رێکاری خۆی ھەیە و دەبێت دوو لەسەر سێی ئەنجومەنەکە دەنگ لەسەر لادانی بدات، دوای لادانیشی، پارێزگار تانە لەو بڕیارە دەدات. ئەگەر یەکێتی بە عەشایەری ئەو بڕیارە بدات، ئێمەش قسەی دیکەمان دەبێت” .

غالب محەمەد دووپاتی کردەوە کە هەرکاتێک پارێزگار خاڵەکانی (دەست پیسی یان بەکارھێنانی پێگەکەی بۆ خۆی) لەسەر جێبەجێ ببێت، دەکرێت باسی لادانی بکرێت، بەڵام ”ھیچ یەکێک لەمانە لەسەر ھەڤاڵ ئەبوبەکر جێبەجێ نابێت، ئیتر چۆن دەتوانن لای بدەن” .

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی