سەندیکای پزیشکانی کوردستان سەرزەنشتی بێڕێزیکردن بە پزیشکێک دەکات لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە و داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەکات سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنێت.

بەپێی راگەیاندراوێکی سەندیکای پزیشکانی کوردستان کە ئاراستەی وەزیری ناوخۆ کراوە، ئاماژە بەوە دراوە کە لەگەڵ سەرھەڵدانی پەتای كۆڤید 19، پزیشكانی كوردستان ھاوشانی كارمەندانی تەندرووستی و ھێزە ئەمنییەكان، پێشمەرگە ئاسا وەكوو جەنگاوەری ھێڵی یەكەمی ئەم جەنگە شەو و رۆژ لە خزمەتی ھاووڵاتییانی ھەرێمەكەماندا بە بەردەوامی و بێ وچان، گیانی خۆیان و خێزانەكانیان خستۆتە مەترسییەوە تاوەكوو چارەسەری تووشبووان و ھاوكاری ھاووڵاتییان بكەن و ڕێگری لە زیاتر بڵاووبوونەوەی ئەم پەتایە بکەن. ھەندێك جار و لێرە ولەوێ گوێبیستی بێڕێزی و رێگەگرتن دەبین لە پزیشكان لەكاتی چوونە سەركار و گەڕانەوەیان بۆ ماڵەكانیان، تازەترینیان ئەو بێڕێزی و ئازاردانەیە كە بەرامبەر ھاوپیشەیەكمان ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی كراوە“.

جەختیش کراوەتەوە کە ”زۆربەی برایانمان لە ھێزەكانی ناوخۆ و ئاسایش و پێشمەرگە بەوپەڕی رێزەوە لەگەڵ ھاووڵاتییان بە گشتی و پزیشكان بە تایبەتی مامەڵەیان كردووە، بەڵام بەداخەوە ژمارەیەكی زۆر كەم دەیانەوێت بە مەبەست ئازاری ھاوپیشەكانمان بدەن كە نازانین ھۆكار چییە؟. بۆیە داوایان کردووە کە کەرامەت و سەلامەتی گیانی پزیشكانی کوردستان بپارێزن و سنوورێك بۆ ئەم جۆرە ھەڵسوكەوتانە دابنێن، چونكە پزیشكان لە ھێڵی یەكەمی بەرەنگاربوونەوەی ئەم پەتایەن.

 هەر لەمبارەیەوە وەزارەتی تەندروستی داوای لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی ھێرشکردنە سەر پزیشکێکی شاری سلێمانی بکرێت و ڕێکاری یاسایی بگیرێتە بەر.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی