تۆڕی مافی مرۆڤی سوریا (SNHR) کەچاودێری پێشلکاری مافی مرۆڤە لەسوریا لەراپۆرتی نوێی خۆیدا کە لەمانگی شۆباتی 2020 بڵاو بووەتەوە باسی ئەو پێشلکاریانە دەکات.
لەراپۆرتەکەدا هاتووە لانی کەم 276 کەس لەوانە 6 کادیری پزشک و دوو چالاکی میدیایی لە شۆباتی 2020 لەلایەن گرووپە سەرەکییەکان لە سوریا کوژراون. هەروەها 18 کەس بە ئەشکەنجە گیانیان لەدەست داوە.
لەم راپۆرتە 24 لاپەرەیەدا باسی پێشلکاریەکانی هەسەدەش کراوە لەوانە کوژرانی 5 خەڵکی سڤیل کەیەکیان منداڵ بوو لە لایەن هەسەدەوە پشتڕاست کراوەتەوە و 48 دەستگیرکردنی خۆسەریان هەبووە. هەسەدە مافە سەرەتاییەکان پێشل دەکات.
لەم راپۆرتەدا تیشک خراوتە سەر ئەوەی کە ئەو وڵاتانەی کە پشتگری لێدەکەن دەبێت گوشاری بۆ بێنن بۆ ئەوەی مافەکانی مرۆڤ پێشل نەکات و کۆتاییان پێ بێنێت و هەرجۆرە یارمەتی چەکداری و سەربازی بۆ ئەو گرووپە راگرن تا ئەو کاتەی کە پێبەندی یاسا و مافی نێودەوڵەتی و مرۆڤ دەبێت.
شایانی باسە هەسەدە ملیشیای کوردیە کە گرێدراوی پەکەکەیە و پێش داگیرکاری تورکیا لەسوریا کۆنترۆڵ و دەسەڵاتی ئەو ناچانە بەدەستیانەوە بوو.