رۆژی سێ‌ شەممە شاندێكی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەردانی بەغدایان كردو لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە.

شاندەكەی هەرێم پێشنیازی ئەوەیان بۆ شاندی عێراق كردووە، كە ئەوان راستەوخۆ نەوت رادەستی بەغدا ناكەن، بەڵكو داهاتی نەوت رادەستی حكومەتی عێراق دەكەن بەڵام لایەنی عێراقی پێشنیازی شاندەكەی هەرێمی كوردستانیان رەتكردووەتەوە، بەڵام نەگەیشتوون بە بنبەست‌و گفتوگۆكان بەردەوامی هەیە.

زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە ئامانجی شاندی هەرێم لەو پێشنیازە ئەوەیە، خۆیان پارەی كرێی كۆمپانیاكانی دەرهێنانی نەوت‌و گواستنەوەو لایەنی توركی بدەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، بۆ مانگی رابردوو هەرێمی كوردستان بە بەهای 350 ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە، لەو بڕە پارەیەش تەنیا 85 ملیۆن دۆلاری ماوەتەوەو ئەوی تری دراوە بەكرێی كۆمپانیاكانی دەرهێنان‌و گواستنەوەی نەوت‌و لایەنی توركی

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی