بەرپرسانی ئیداری و پزشکی ناوچەی خۆسەری باکووری سوریا داوایان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەتایبەت رێکخراوی تەندرووستی جیهانی کردوەە کە بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی کڕۆنا یارمەتیان بدەن و کەلوپەلیان بۆ بنێرن.

بەرپرسانی کوردی سوریا بەگۆڤاری نەشناڵ ئینترستی ئەمریکیان وتووە کە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا لە نێو جیهانی بوونی ڤایرۆسی کڕۆنا بەرانبەری هەڕەشەی زۆر بوونەتەوە چوونکە لەچاو هەموو جیهان کەرەستە و ئامێری بەرەنگار بوونەوەی کەمتریان لەبەردەست دایە.

بەرپرسانی مانگی سووری کوردی لەباکووری سوریا بەم گۆڤارەیان وتووە کە هەندێک جۆری دەمامک و دەستەوانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کڕۆنا لەبەردەست نییە بەڵام ئێمە توانای دابین کردنی ئەمانەمان نییە. دەڵێن یەکێک لە هۆکارەکانی بێبەش بوونی ئەم ناوچەیە لە کەرەستەی پزشکی ئاستەنگ بووینی پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەمەبەستی یارمەتی پزشکییە.

بەرپرسی ئیدارەی خۆسەری کوردی دەڵێت لەئێستادا کێشەیەکمان نییە و چوارکەسیش کە پشکننیان بۆ کراوە نێگەتیڤ بووە بەڵام ئەگەر پەرە بستێنێت ئەوە لەگەڵ کەمی کەرەستە و کەلوپەل رووبەڕوو دەبینەوە. بەشێوازی راستەوخۆ ناتوانین کەرەستەی پزشکی لە رێکخراوی جیهانی تەندرووستی وەربگرین.

دۆکتور مەنال محەمەد لەبەرپرسانی ئەم ناوچەیە بەو گۆڤارەی وتووە کە ئەم ئیدارە کوردیە تەنیا 30 تەختی بۆ نەخۆشانەی کڕۆنا لەبەردەست دایە و 10 ئامێری هەناسەدان کە بۆ حەشیمەتی 5 ملیۆنی ئەو ناوچەیە زۆر کەمە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی