پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان(هەدەپە) ڕایگەیاند: دەوڵەتی ئەنقەرە دەبێ خێرا هێزەکانی لە خاکی سووریا بکشێنێتەوە و رێگە بدا ئیرادەی خەڵکی ئەو وڵاتە چارەی خۆی بنووسێت.
بۆڵدان لەلێدوانەکەی لەپەرلەمانی تورکیا جەختی کرد: تورکیا دەبێ خێرا هێزەکانی لە خاکی سووریا بکشێنێتەوە و رێگە بدا ئیرادەی خەڵکی ئەو وڵاتە چارەی خۆی بنووسێت.
بۆڵدان وێرای بیرهێنانەوەی دەنگی نەرێنی پارتەکەی بە پلانی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ جێگرکردنی هێز لە سووریا، ڕاشیگەیاند: ئەوانی دەنگی ئەرێنییان بەو پلانە دا، بەرپرسن لە قوربانییەکانی ئەوێ.
ئەو لێدوانانەی بۆڵدان لە کاتێکدایە کە ناکۆکیی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق لە بارەی ئەدلەبدا تەشەنەی سەندووە و پێکدادانی نێوان دوو وڵات بەردەوامە.