پارێزگای کوردستان یەکێک لە 32 پارێزگای ئێرانە و لەبواری یاسا و رێساوە هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ شوێنەکانی دیکەی وڵاتدا نییە بەڵام بەداخەوە لەم ماوەی دوایدا هەندێک کەس بەمەبەستی بەرژەوەندی خۆیان هەوڵیان داوە کوردستان وەک پارێزگایەکی جیاواز پیشان بدەن.

کوردهەوال/ لەپێناو تێکۆشانی شۆڕشگێڕی خەڵکی ئێران لەدژی دەسەڵاتی پەهلەوی رۆل و پێگەی هەزاران کوردستانیمان بینی و دوای سەمەر داینی شۆڕشیش زۆرێک لەکوردستانییەکان بەمەبەستی قایم کردنی کۆڵەکەکانی شۆڕشی گەلەکان هەوڵیان دا و بۆ پاراستنی ئەم ئاو و خاکە لە شەڕی داسەپێنراودا شەهیدن زۆریان لەم رێگایەدا پێشکەش بە شۆڕش کرد.

ئەم شۆڕشە شووناسی و سەربەخۆ خوازانەی نەتەوەی ئێران بەدڵی دوژمنانی دەرەکی نەبوو و لەم پێناوەدا ژمارەیەکی زۆر لە شوێنە جیاکانی ئێران لەوانە کوردستان بەکرێگیران تا بزووتنەوەی گەلانی ئێران پەراوێز بخەن.

ئەم کەسانە لەکوردستان وەها خەریکی غاردان لە ناوچە شاری و گوندنشینەکان بوون کە لەکۆتایدا خەڵکی ئەم ناوچەیە خۆیان دەست بەکار بوون و هەناردیانیان بۆ دەرەوەی سنوورەکان.

بە تێپەڕبوونی زیاتر لە 4 دەیە لەم رووداوە رۆژ بە رۆژ ژمارەی جاشە هەندەران نشینەکان و هەڵخەڵێنتراوەکان کەمتر بووە بەڵام ناو بە ناو کەسانێکی جاش هەوڵی تێکدانی ئاسایشی کوردستان و نانەوەی ئاژاوە دەکەن و بەم کارە لەتمەی زۆری ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتی بە ناوچەکە دەگەینن.

ئەم کەسە هەڵخەڵەتێنراوانە لەخەیاڵی کاڵی خۆیان وابیر دەکەنەوە کە هەموو خەڵکی کوردستان مۆرید و لایەنگری ئەوانن و بۆ هەرجۆرە داخواز و یا کردەوەیەکیان وڵامی پۆزەتیڤ دەدەنەوە بەڵام هەمیشە مستی قایمی کوردستانیانیان و وڵامی نێگەتیڤ بەرکەوتووە چونکە خەڵکی ئەم وڵاتە بەباشی بەم ئەنجامە گەیشتوون کە پەرەسەندوویی کوردستان بە وێرژنی جاشە هەندەران نشینەکان پێک نایەت.

ئەم چەند کەسە هەڵخەڵتێنراوە هەندەران نشینە ئەگەر هەندێک بیر لە حاڵ و دۆخی خۆیان بکەنەوە بە باشی تێدەگەن کە نە لەبواری جەستەییەوە توانای بەرەنگاربوونەوەیان لەگەڵ چەکدارانی چەند میلیۆنی وڵاتی ئێڕان هەیە و نە لەبواری بەرنامە و دارشتنەوە دەتوانن کاریگەری لەسەر شووناس و هزری خەڵکی موسڵمانی کوردستان دابنێن.

بێگۆمان هەرجۆرە کردەوەیەکی هەندەران نشینە بەرژەوەندی خوازەکان وەک زیانێکی گەورە لەدژی خەڵکی کوردستان بووە و لەسەر پەرەسەندوویی ئەم وڵاتە کاریگەری نێگەتیڤ و درێژخایەنی هەیە بۆیە هیوادارین ئەم کەسە هەڵخەڵەتێنراوانە تا دێر نەبوە بگەڕێنەوە باوەشی نەتەوەکەیان و بەجێگای شادکردنەوەی دوژمنان ئەگەر وزە و توانایەکیان هەیر هاوڵاتیانی خۆیانی پێ شاد بکەن و چیتر خاکی دایکی خۆیان نیگەران و پەرۆش نەکەن.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی