دوای ئەوەی کە هێزەکانی پارتی لەناوچەی زینی وەرتە جێگیر بوون و بنکەیان دروست کرد ناکۆکی نێوان ئەم پارتە و جیایی خوازەکانی  پەکەکە زیادی کرد و دۆخەکە تا شوێنێک رۆیشتە پێشەوە کە یەکتریان تاوانبار بە شەڕی براکوژی دەکرد.

پەکەکە لەراگەیاندنەکانیدا نووسی: پارتی ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا پەیوەندی پیسی هەیە. لەهەموو ئاستەکاندا لەگەڵ میتی تورکیا هاوکاری دەکات. لەهەموو ناوچەکان بنکە بۆ سوپای تورکیا دروست دەکات. پشتیوانیان دەکات و دەرفەت بۆمیت دەرەخسێنێت کە لەهەموو کوردستان چالاک بێت بۆیە سیخوڕی لەکوردستان زیادی کردووە.

لەدرێژەدا پەکەکە دەنووسێت کە پارتی بۆ بەرژەوەندی رۆژانەی خۆی هەموو شتێک قوربانی دەکات. سەرەڕای ئەوەی کە دەڵێن ئێمە شەڕی براکوژی ناکەین بەڵام رووداوەکان پیشانیان داوە کە راستییەکە شتێکی دیکەیە. هەوڵ و هەڵوێست نواندن لەدژی مەخموور و زینی وەرتێ دەریخست کە پارتی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هێزە دەرەکییەکان ئیش دەکات. ئایا بێ ئەمریکا پارتی دەتوانێت هەنگاوێکی وەها مەترسیدار هەڵبگرێت؟ ئەمە بابەتێکە کە دەبێت شرۆڤە بکرێت. پەیوەندی پارتی و ئەمریکا و ئیسرائیل دیارە. ناکرێت پارتی بەشێوازێکی جیاواز لەوان بیر بکاتەوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی