لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاپۆرتەکان باسیان لە کێشمەکێشی نێوان پێشمەرگەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و پەکەکە کردووە لەسەر کونترۆڵ کردنی زینی وەرتێ لە 110 کیلۆمەتری هەولێر.

عوسمان کەریم سوارە، جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە ڕوودانی شەڕ و ناکۆکی لەنێوان پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و پەکەکە دەکەن لە ناوچەی زینی وەرتێ لەسەر کونترۆڵی ئەو ناوچەیە وتی: زۆر مەحاڵە شتی وا ڕوویدابێت، دوا هەواڵ کە ئێمە لەبارەی زینی وەرتێ ئەمەیە کە تەیارەکانی سوپای تورکیا بنکەکانی پەکەکە-ی بۆردوومان کردووە، بەڵام هیچ پێکدادانێک ڕووی نەداوە. من وەکوو خۆم ئەو جۆرە زانیاریمان هەبێت هیچ کێشەیێک نییە، ئەو شوێنە پێشتر هێزەکانی 70ی لێبوو کە سەربە یەکێتییە، دواجار پاش ساڵی 2014 بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش کە هێرشی کردە سەر هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردنشینەکان، پێشمەرگەکانی یەکێتی ئەم ناوچەیەیان چۆڵ کرد و بۆ شەڕی داعش گواسترانەوە؛ پاشان لیوای حەوت سەربە وەزارەتی پێشمەرگە لە قەدەر ئەم نەخۆشی کۆرۆنا لەوێ جێگیر بوون و ئەوەی ئێمە زانیبێتمان هیچ کێشەیێک نەبووە بەڵام تەیارەی تورکیا ڕەمی کردووە لەو دەڤەرەدا بە ئاراستەی بارەگاکانی پەکەکە.

جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بوونی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان و هێنانەی ئارای هەندێک داخوازی بۆ چوونە دەرەوەی ئەو هێزانە و هەروەها بە بەرپرس زانینی پەکەکە لە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و بۆردوومانەکانی تورکیا وتی: پەکەکە   لەو شاخانە هەیە و بەتایبەت لە قەندیل و ئەو ناچانە ناوچەیێکی چڕە، ئێمەش وەکوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەبعەن بەو بۆنەوە کە ئەوانیش لایەنێکی کوردین ئێمە ئەگەر هاوکاریشیان نەکەین شەڕیان ناکەین.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی