دۆران کاڵکان سەرکردەیەکی پەکەکە ھەڕەشە لە خەڵکی کوردستان دەکات و ئاشکرای دەکات کە ناھێڵن خەڵکی ھەرێمی کوردستان بە ئازادی و ئاسوودەیی بژین. دەڵێت: مەڵێن ئێمە ڕزگار بووین، بە ئیسراحەت دەژین

***
کاڵکان کە بە نەیارێکی سەرسەختی پارتی و بارزانییەکان ناسراوە ھەڕەشە لە خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: پێویستە باشووری کوردستان نەڵێت ئێمە ڕزگار بووین، با پارچەکانی دیکە لێمان دوور بکەونەوە، با کەس نەیەت بەلامانەوە و بە ئیسراحەت دەژین ژیانێکی وەھا نییە. نایەڵین ئازادیی ھەرێمی کوردستان بەو شێوەیە بمێنێتەوە و هەرێمی کوردستان ناتوانێت بە شێوەیەکی ئازاد بژیت، ئەمە مەحاڵە، دژی یاسای سرووشتە، یان ھەموومان پێکەوە ئازاد دەبین، یان ئازادی بۆ کەس نابێت.
***

کاڵکان، ڕه‌خنه له‌هه‌ڵوێستی هه‌ولێرو پارتی ده‌گرێت به‌رامبه‌ر بەهێرشهکانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر بنکه‌و باره‌گاكانیان له‌هه‌رێمی كوردستان‌و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر په‌که‌که شکست بهێنێت سه‌رجه‌متان له‌ناوده‌چن. هه‌ڵه‌یەکی گه‌وره‌تان کردوه، ئه‌گه‌رچی له‌ئێستادا به‌بۆنه‌ی هه‌بونی په‌که‌که كۆمه‌ڵێك به‌رژه‌وه‌ندی له‌ناوچه‌که به‌ده‌ستده‌هێنن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌که‌که شکست بهێنێت سه‌رجه‌میان لهناودهچنو به‌ره‌و ڕوی دۆخێکی خراپ ده‌بنه‌وه. به‌غدا و هه‌ولێر، پارتی و یه‌کێتی بانگهێشتی بینینی ڕاستییه‌کان ده‌که‌م و داوایان لێده‌که‌م ڕه‌فتارێکی دروست له‌مباره‌یه‌وه بگرنه‌به‌ر. هیچ جیاوازییەک له‌نێوان داعش و هاوپه‌یمانێتی AKP و MHPدا نییه. ڕه‌وتێک که بۆ هێرشه‌کان یارمه‌تیی داعشی ده‌دا هه‌مان هاوپه‌یمانێتی AKP-MHP بوو. هه‌ولێرو بارزانییه‌کان ده‌بێ پشتیوانی له په‌که‌که بکه‌ن. ئه‌وان نابێت پاڵپشتی داعش بن. په‌که‌که هه‌مان بیرۆکه‌و ستراتێژیی ساڵی 2014ی هه‌یه. که‌سانێک که له‌م ڕێبازه‌دا به‌لاڕێدا چوونه دیارن كه كێن.
***

شایانی باسە لەچەند مانگی رابردوودا کە تورکیا هێرش بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکەی لە هەرێمی کوردستان و لەوانە خواکۆرک دەست پێکردووە، پەکەکە زۆر تەنگاو بووە و پەنای بۆ هەر شوێن و لایەنێک بردووە کە لایەنگریان بکەن تا ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا کۆتایی بێت. ئەمە لەکاتێکدایە کەرۆژانە هەر خەریکی هەڕەشەیە لەو هەڕەشانە کە ئەمە 40 ساڵە دەیکات و هەرجار کە توندتر هەڕەشە دەکات ئەوە زۆرتر نووقم بووەو لێقەوماوە و وەک خۆیان دەڵێن تەنگاو بووون. بەژمارەی کوژراوەکانیان کەرۆژانە لەراگەیاندنەکانیاندا رایدەگەینن دیارە کە چۆن شکستیان خواردووە و هەڵبەت ئەوە یەک لە سەر سێ کوژراوەکان نین و دوای چەند ساڵی دیکە ئەوانی دیکە رادەگەینێت تا دەروونی ئەوانەی دیکە نەڕووخێت و بتوانن شەڕ بکەن و هەڵنەین. ئێستاش کە هیچیان بۆ ناکرێت بابەتی خواکۆرک و قەندیلیان کردۆتە باسێکی نامووسی تا بتوانن بەمجۆرە هەستی هەرێم و خەڵک و دەسەڵاتداران بجووڵێنن تا پشتیوانیان لێبکەن، بەڵام ئەوەی راستی بێت خەڵکی باشوور و دەسەڵاتدارانیشی ئەوەندە بەجوانی پەکەکەیان ناسیوە تەنانەت ئامادە نین تەوقەیەکی سادەیان لەگەڵ بکەن چوونکە دەزانن لەو دەستەکەی دیکەی چەقۆی پێیە و لێت دەدا.