ژمارەیێک لە چالاکانی بیانی لەناوچەی خۆبەڕێوەبەری باکووری سووریا باس لە کەمبوونی کەرەستەی پزیشکی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لەو ناوچەیە دەکەن

لەحاڵێکدا چەند نموونە مردن بە کۆرۆنا لە ناوچەی ژێرکونترۆڵی پەکەکە لەباکووری سوریا تۆمار کراوە، ئەو ناوچەیە کەرەستەی پێویستی پزیشکی بۆ بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا لەدەست نییە، بە چەشنێک کە بۆ 4 ملیۆن حەشیمەتی ئەم ناوچەیە تەنها 4 ئامێری هەناسەدانی دەستکردی لەبەردەستدایە.

کوردانی سووریا تووشی گرفتی زۆرن بەبۆنەوە کە ئامێری پزیشکیی پێویستیان بۆ بەرەنگاریی کۆرۆنا لەبەردەست نییە ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پەکەک لەو ناوچەیە سەقامگیرەو کردوویە بە گۆڕەپانی شەڕی خۆی.

ڕووبین فلمینگ، لێکۆڵەری بیانی لەناوەندی ڕاگەیاندنی ڕۆژئاوا هۆشدرای داوە کە کوردانی سووریا کەرەستەی پزیشکی زۆر کەمیان لەبەردەستە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا. ناوبراو دەڵێت: پەکەکە تەنها دوو کەرەستەی بۆ تاقیکاریی کۆرۆنا لەبەردەستە کە لەمدواییەدا ڕادەستیان کراوە و هەروەها تەنها 4 کەرئامێری هەناسەدانی دەستکردی لەبەردەستە.

شایانی باسە ئەو ناوچانە وەک کارناسان دەڵێن بوونەتە قوربانی زیادەڕەوییەکانی پەکەکە و لەو نێوەندەشدا خەڵک باجەکەی دەدەن. چوونکە ئەو ناوچەیە یاری سیاسی تێدا دەکرێت و پەکەکەش ئارمانجی ئەوەیە ئەوەندە گوشار بۆ خەڵک بێنێت تا دەریان دەکات و ناوچەکە چۆڵ دەبێت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی