مه‌زڵوم كۆبانێ‌ فه‌رمانده‌ی گشتی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات “هه‌سه‌ده‌” کە وەک باڵی سوری پەکەکە دەناسرێت و بۆ خۆشی یەکێک لە فەرماندە پلەبەرزەکانی پەکەکەیە رایگه‌یاند كه‌ توركیا كار بۆ مانه‌وه‌ی چه‌كدارانی‌ داعش له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات، پێویسته‌ پارێزگاری له‌ده‌ستكه‌وته‌ به‌ده‌ستهاتوه‌كانی جه‌نگی داعش بكرێت.

کوبانێ ناسراو بە هەڤاڵ شاهین له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند كه‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رباره‌ی‌ داعش روون و ئاشكرایه‌ و توركیا له‌و ناوچانه‌ی كه‌ له‌ باكوری سوریا داگیریكردوون، داعش ده‌بوژێنێته‌وه‌. توركیا له‌ رووی دارایی و مرۆییه‌وه‌ هاوكاری پێشكه‌ش به‌تیرۆرستانی داعش كردووه‌ و ناوچه‌یه‌كی‌ جوگرافی‌ نوێی پێبه‌خشیون. پێویسته‌ وڵاتانی‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیارانه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن و پشتیوای‌ سه‌قامگیری‌ و پارێزگاری له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ بكات كه‌ له‌جه‌نگی دژ به‌تیرۆر به‌ده‌ستمانهێناوه‌.

تورکیا هەسەدە وەک باڵی سوری پەکەکە ناودێر دەکات و بۆیە بەوانیش دەڵێت تێرۆریست چوونکە پەکەکە و باڵەکانی لەنێو لیستی تێرۆری تورکیادان و بۆێە تەنانەت یەپەگە و پەیەدەش بە باڵی پەکەکە دەزانێت و دەڵێت بۆ پاراستنی سنورەکانم لە هەڕەشەی تێرۆریزم بەرەنگاریان دەبمەوە و لەبەرانبەریشدا پەکەکە و باڵەکانی دەڵێن تورکیا بە هەموو توانایەوە یارمەتی داعش و باڵەکانی دەدات تا زیندوو ببنەوە و ناوچە کوردیەکان بخەنە مەترسیەوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی