پەکەکە لە هەرێمی کوردستان وێڕای بوونی مەترسی ئاساییش بۆ دانیشتوانی گوندەکان لە ترسی بۆ بۆردوومانی فڕۆکەی جەنگی تورکی، لە ڕێگەی وەرگرتنی سەرانەیش داهات بۆ حزبەکەی کۆ دەکاتەوە.

رێبین عەلی هاووڵاتی گوندێکی شارباژێڕ کە نزیکە لە بارەگاکانی پەکەکە لەمبارەوە وتی: پەکەکە لە سنووری گوندەکانی قامیش و گەڵاڵە سنووری دەسەڵاتەکانی زیاد کردووە، لە چیای ئاسۆس کە پێشتر بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەی جەنگی تورکیاوە چۆڵیان کردووە و هاتوونەتە ناو گوندەکانەوە دەسەڵاتە خۆسەپێنەکانیان زیادی کردووە. پەکەکە لە خاوەن ئاژەڵ و مەڕدارەکانی ئەو گوندانە سەرانە وەردەگرن، لە قاچاخچییەکانیش گومرگ وەردەگرن و داهاتەکەی بۆ خۆژیاندن و حزبەکەیان کۆ دەکەنەوە. کاتێک هاووڵاتییان سەردانی ڕەزو باخەکانیان دەکەن چەکدارەکانی پەکەکە ناویان دەنووسن و دواتریش کە دەگەڕێنەوە، دووبارە ناوەکانیان لەگەڵ کەسەکان بەراورد دەکەن، کاتێکیش کەسێک بێزاری لەو ڕەفتارەیان دەرببڕێت دەڵێن ئێوە کاتی خۆی لەسەر ئەوموڵکانە لەلایەن ڕژێمی پێشووی عیراقەوە قەرەبووتان وەرگرتووە لەسەری.

لەم بارەیەوە کامەران حەسەن قایمقامی قەزای ماوەت دەڵێت: لە هەفتەی رابردوو چەند جارێک فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکی بەسەر چیای ئاسۆسدا سووڕاونەتەوە، ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێی لای خەڵکی ئەو ناوچانە دروست کردووە، ئەوەندەی ئێمە بزانین پەکەکە تێکەڵی خەڵکی زۆر نابن، خەڵکیش تێکەڵی ئەوان نابێت، کەسیش لەسەر هیچ نەهاتووە سکاڵا تۆمار بکات.

شوان زراری پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لەمبارەوە وتی: پەکەکە بوونەتە بەڵایەکی گەورە بۆ دانیشتوانی هەرێمی کوردستان، بەشێکی زۆری گوندەکانیان داگیر کردووە و دانیشتوانەکەیان لە ترسی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوێرن بچنەوە ناو گوندەکان، لەو شوێنانەی خەڵک و پەکیشی لێیە دانیشتوێکی گوند گوندنشین ئەگەر چوار سەر ئاژەڵی هەبێت دەبێ باج و سەرانە بداتە پەکەکە. پەکەکە ئەجێندایەکی ڕوونیان نییە، بەشێکیان لەگەڵ میتی تورکی دەستیان تێکەڵ کردووە، بەشێکیان لەگەڵ ئێران و بەشێکیان لەگەڵ حکوومەتی عێراقی، هەروەها پەکەکە ئەوەندەی خزمەتی ئەجێندای وڵاتانی ئێران و تورکیای کردووە، هیچ خزمەتێکی بە دۆزی کورد نەکردووە، جگه لە دەردەسەری بۆ باشوور هیچی تری نەکردووە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی