رێكخراوی (ACLED)ی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی پێنج مانگی رابردوودا %77ی شه‌ڕوپێكدادانی نێوان سوپای توركیا و چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌ هه‌رێمی كوردستان بووه‌.

به‌ گوێره‌ی داتای ئه‌و رێكخراوه‌، له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ته‌نیا له‌ سه‌دا 23ی پێكدادانی سوپای توركیا و په‌كه‌كه‌ له‌ناو خاكی توركیا بووه‌.

ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ ئینفۆگرافیكێكدا بڵاویكرده‌وه‌، هه‌رێمی كوردستان پشكی شێری به‌ركه‌وتووه‌، له‌وه‌ ببێته‌ گۆڕه‌پانی ئه‌و ململانێ چه‌كدارییه‌ی له‌ نێوان سوپای توركیا و په‌كه‌كه‌دا هه‌یه‌.

به‌ هۆی ئه‌وه‌ی پشكی شێری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له‌ سنووری هه‌رێمی كوردستان بووه‌، له‌ رووی ئابوورییه‌وه‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ و مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ زیانی ئابووری زۆری به‌ر هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت ژێرخانی ئابووری هه‌رێم گه‌یاندووه‌، به‌و پێیه‌ی به‌شێكی زۆری گوند و له‌وه‌ڕگا و ناوچه‌ كشتوكاڵییه‌كان به‌ درێژایی سنووره‌كان چۆڵ كراون و بوونه‌ته‌ شه‌ڕگه‌ی په‌كه‌كه‌.

سوپای توركیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ به‌ پله‌ی یه‌كه‌م پشتی به‌ هێزی ئاسمانی به‌ستووه‌.

له‌ ئاستی ناوخۆدا چه‌ندینجار دانیشتوانی ناوچه‌ سنوورییه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت هۆشداریان داوه‌ته‌ په‌كه‌كه‌ و داوایانكردووه‌، ئه‌و هێزه‌ شه‌ڕی خۆی بباته‌وه‌ ئه‌و دیو سنووری هه‌رێمی كوردستان و چیدیكه‌ نه‌بێته‌ هۆی درووستكردنی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ژیانی گوندنشینان.

ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه‌ و توركیا و مه‌ترسی بۆردومانه‌كان، ده‌یان گوند له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چۆڵكراون و تا ئێستاش سه‌دان گوندنشین و كه‌سی سڤیل بوونه‌ته‌ قوربانی ئه‌و شه‌ڕ و بۆردومانانه‌.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی