ئیداره‌ی
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاڤای كوردستان (باڵی پەکەکە لەسوریا) ئه‌نجامی
كۆبونه‌وه‌ی ئه‌ستانا ڕه‌تده‌كاته‌وه و بەبڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکدا دەڵێت: ئه‌و
جۆره كۆبونه‌وانه هیچیان لێ به‌رهه‌م نایه‌ت و به‌كرده‌وه‌ش سه‌لماندومانه له‌گه‌ڵ
یه‌كگرتویی سوریاین.
له بهیاننامهیهكەی پەکەکە دا هاتووە: ڕۆژێك له‌ڕۆژان
هیچ ئه‌نجامێك له‌كۆبونه‌وه‌كانی وه‌ك ژنێف و سوچی و ئه‌ستانا به‌دینایه‌ت كه له‌گه‌ڵ
به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی سوریادا یه‌كبگرێته‌وه، چونكه نوێنه‌ری خه‌ڵكی سوریا به‌شدار
نین، له‌پێش هه‌موشیانه‌وه ئه‌و لایه‌نانه‌ی له داگیركه‌ری توركیا و گروپه
تیرۆریستیه‌كانه‌وه نزیكن. به‌شێوه‌یه‌كی كرداری سه‌لماندویانه
كه پارێزه‌ری یه‌كگرتویی سوریان و ئاماده‌یشیان تیادایه بۆ گفتوگۆی ناوخۆیی
سورییه‌كان.
به‌یاننامه‌كه‌ی پەکەکە لەدوای ئه‌وه
دێت كه له‌به‌یاننامه‌ی كۆتایی خولی 14ه‌یه‌مینی گفتوگۆكانی ئه‌ستانا كه له
پایته‌ختی كازاخستان به‌ڕێوه‌چو چه‌ند لایه‌نێكی سوریا، بونی ده‌سه‌ڵاتی كوردیان
له ڕۆژئاوا به ئه‌جێندای جیابونه‌وه وه‌سفكرد و ڕایانگه‌یاند، ده‌بێت نه‌وتی
سوریا بگه‌ڕێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی سوریا و ئیدلبیش له گروپه چه‌كداره‌كان
پاك بكرێته‌وه.
شایانی باسە یەک لەهۆکارە سەرەکییەکان کە رێگا نادرێت پەکەکە لە سوریا کە خۆی وەک ئیدارەی خۆسەر ناساندووە و بەردەوام ئیشی بۆ سەروەری خاکی سوریا و پاراستنی سنوورەکانی کردووە، لە کۆبوونەوەکاندا بەشدار بێت بوونی لەنێو لیستی تێرۆریستی ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپا و تورکیا و ئێرانە. هەرچەند داوای گفتگۆ دەکات لەگەڵ دەمیشق بەڵام دەسەڵاتی ناوەندی سوریاش وەک بەکرێگیراوی ئەمریکا ناویان دەبات و دەڵێت ئامادە نییە لەگەڵ دومنی گەل و تێرۆریستان دابنیشێت.