کرمانج عوسمان

{…} خیتابى گیڤارا ئامێز لە چوارچیوەى ئەستیرەى راخراو لەسەر ئاڵاى سورى بیرى کۆمیۆنستى هەرگیز باوى نەماوە و تەنانەت خزمەت بە پرۆسەى خەبات و ئازادى خوازیش ناکات.
لە روانگەى یاساى نیودەولەتى خەباتى چەکدارى هەر گەل و نەتەوەیەک بۆ سەربەخۆیى ریگا پیدراوە بە چەند ریکاریکى یاسایى، بەڵام ئایا لە رووى یاساى ناوخۆیى و نیودەولەتى ئەوەى پەکەکە دەیکات لە هەریمى کوردستانى عیراق کە لە چوارچیوەى دەستورى ووڵاتیکى ئەندام لە نەتەوە یەکگرتوەکان دانى پیدانراوە یاسایى و شەرعیە؟ وەڵامەکە روون و ئاشکرایە کە نەخیرە، ئەوەى پەکەکە دەیکات لە بوونى خۆى و بارەگاکانى لە سنورى کوردستانى عێراق یاسایى نیە و شەرعیش نیە، چونکە نە لە حکومەتى عیراق و نە لە حکومەتى کوردستان داواى ئەوە هیزە نەکراوە بۆ ئەوەى لێرە جیگیر بکرێت کە هێزێکى یاسایى نین لە بنەماوە، و تەنانەت راستە وەک نەتەوە پەکەکە بە کورد دادەنریت بەڵام لە رووى یاسایە هەمویان ناسنامە و رەگەزنامەى ووڵاتى تورکیا هەلدەگرن و هاتنیان بۆ سنورى کوردستانى عیراق بەبى ڤیزا واتە سەرپێچى کردنى یاساى سنور بەزاندن (تجاوز حدود) و قاچاغى، بۆیە ئەگەر پەکەکە خەباتى چەکدارى دەکات لە سنورى کوردستانى تورکیا ئەوا دەچیتە چوارچیوەى خەباتى چەکدارى بۆ رزگارى و بەدەست هینانى مافەکانیان تەنانەت ئیستاش باوى ئاشتى و دانوسان و گفتوگۆیە نەوەک خەباتى چەکدارى چونکە هەزار سالیش شەر بکریت دواجار مێزى گفتوگۆ جیگاى واژوو کردنى ئاشتیە، بەڵام بونیان لە هەریمى کوردستان یاسایى و شەرعى نیە، نە یاسا ریگایان پیدەدات و نە شەرعەیتى گەلى کوردستانى عیراقیان هەیە بۆ هاتنیان.
هەرێمى کوردستان وەک حکومەت و گەل بەچاوى میوان سەیرى هەموو پارچەکانى ترى کوردستانى کردوە و زۆر بە زیادەوە لە خزمەتى ئەوان دا بووە، خەلکى کوردستانى تورکیا چەندین سالە لە مەخمور وەک خەلکى مەخمور دەژین نەوەک جیاکارى بەلکو خزمەتیش کراون، خەلکى کوردستانى سوریا لە کەمپەکانى کوردستان نەک هەر ئازاد و هاریکارى دەکرین بەلکو وەک هاووڵاتى هەریمى کوردستان کار و کاسبى و بازرگانیش دەکەن، بۆیە هەرگیز پارچەکانى ترى کوردستان نابێت ببنە مەترسى لەسەر ئاسایشى هەریمى کوردستانى عیراق کە دەرگاى بۆ واڵا کردوون، ئەگەر پیچەوانەى ئەوە بکەن ئەوا گومان لەسەریان دروست دەبیت چونکە مەترسى لەسەر قەوارەى هەریمى کوردستان لەلایەن عیراقەوە یان هەر لایەنیکى کوردى عیراقى یان پارچەکانى تر، هیلى سورە و ریگا پیدراو نیە.
بێنە بەر چاوى خۆت ئەگەر هەریمى کوردستان خەبات بکات دژى حکومەتى عیراق و بەڵام لە کوردستانى تورکیا چەندین گوندو و لادى کونترۆل بکات و مەترسى بۆ کوردستانى تورکیاش دروست بکات، ئایا ئەوە راستە؟ یاسایى و شەرعیە؟ ئەوەى پەکەکە دەیکات نە خزمەت بە دۆزى کورد دەکات نە گەیشتن بە مافەکان بەلکو بە پیچەوانەوە دۆزى خۆیان و پارچەکانى تریش دەخەنە مەترسى سەرەراى ئەوەى پەکەکە نوینەرى هەموو گەلى کوردستانى چوار پارچە نیە بەلکو نوینەرى زۆرینەى خەلکى کوردستانى تورکیاش نیە. وا دیارە ئەو هیزانە زەرەر مەند دەبن لە ئاشتى بۆیە بارودۆخى ئیستایان پێباشترە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی