دوران كالكان، سەرکردەیەکی په‌كه‌كه‌ کە لەسەرەتای دامەزراندنی پەکەکەوە ئیشی سەرەکی بۆتە دژایەتی کردنی هەرێم و دەسەڵاتی کوردی ئەمجارەش له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ میدیایه‌كی حزبه‌كه‌ی ده‌ڵێت: نابێ به‌ ته‌نیا باشووری كوردستان ئازاد بێت، یان هه‌موو به‌ یه‌كه‌وه‌ ئازاد ده‌بین، یانیش هیچ پارچه‌یه‌ك به‌ته‌نیا ئازاد نابێت.

***

ئه‌م لێدوانه‌ش نیگه‌رانی خه‌ڵك و لایه‌نه‌ سیاسیيه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی لێكه‌وته‌وه‌ و له‌وباره‌یه‌وه‌ داوا ده‌كه‌ن، په‌كه‌كه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نه‌كاته‌ ئامانج و هیچ لایه‌نێكیش هه‌وڵی تێكدانی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان نه‌دات.

***

له‌و باره‌یه‌وه‌، وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی پێیوایه‌ ئازادی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان، بووه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی خه‌بات و ئازادی بۆ پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش، داوا ده‌كات هیچ لایه‌نێك هه‌وڵی تێكدانی ئه‌م سه‌قامگیرییه‌ نه‌دات.

***

هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان ئه‌و جۆره‌ لێدوانانه‌ به نابه‌‌رپرسیارانه‌ وه‌سف ده‌كات و ده‌شڵێت: “نابێت به‌هیچ بیانوویه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی باڵای خه‌ڵكی كوردستان بخرێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و گۆڕه‌پانی خه‌باتیش باكووره‌ بۆ ئه‌وان”.

***

چه‌ندین جار حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێز و لایه‌نه‌ سیاسيیه‌كانی هه‌رێم داوایان له‌ به‌رپرسانی په‌كه‌كه‌ كردووه‌ كه‌ له ‌ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكشێنه‌وه‌ و زیان به‌ سه‌قامگیری و به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان نه‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام به‌رپرسانی په‌كه‌كه‌ گوێ به‌و داوایانه‌ ناده‌ن و خاكی هه‌رێمی كوردستان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر سوپای توركیا به‌كار ده‌هێنن، له‌به‌رامبه‌ریشدا سوپای توركیا رۆژانه‌ بۆردومانی ناوچه‌ سنووریه‌‌كان ده‌كات كه‌ له‌ ئه‌نجامدا خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ توشی زه‌ره‌ری گیانی و ماڵی بوونه‌ته‌وه‌.


https://www.youtube.com/watch?v=9pcF1gbE_fQ

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی