ماڵپەڕی پەکەکە لەراپۆرتیک دا بارزانی بەرپرسیاری کارەسات لەمەخموور ناودێر کردووە و خوازیاری کۆتایی هێنان بە ئابڵۆقە ئەوێ بووە.

پەکەکە دەڵێت لەو کاتەوە کە هەموو دەوڵەتانی جیهان بەهەر رێگایەک هەوڵ دەدەن پێش لەپەرەسەندنی کڕۆنا بگرن کەچی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان مەخمووری ئابڵۆقە داوە.

لەراپۆرتەکەی پەکەکەدا هاتووە کە هۆکاری ئابڵۆقەدانی ئەم کەمپە لەلایەن پارتیەوە و لەبەرچاونەگرتنی ئەم پرسە لەلایان رێکخراوە نێوەدەوڵەتییەکانەوە، دانیشتوانی ئەم کەمپەی خستۆتە دۆخێکی دژوارەوە. زۆرێک لەوانەی لەو کەمپن لەو شوێنانە بوون کە کڕۆنای لێ بووە بۆیە چاوەڕوانی کارەسات دەکرێت.

پەکەکە حەشیمەتی ئەم کەمپە کە زۆربەیان ئاوارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی تورکیان 12 هەزار کەس دەخەملێنێت و دەڵێت بە هۆی گەمارۆدانی لەلاین پارتییەوە کەلوپەلی تەندروستی و خاوێنکەرووەیان دەست ناکەوێت.

ئەمە لەکاتێکدایە کە لەگەڵ پەرەسەندنی کڕۆنا لەنێوان ئەندامانی پەکەکە و پەژاک و نەبوونی کەرەستەی تەندرووستی و پزشکی گیانی زۆرێکیان لەمەترسیدایە و سەرکردەکانی ئەم گرووپە زانیاری نادەنە ماڵباتەکانیان و رێگە بەبینینیشیان نادەن.

شایانی باسە پارتیش بەرپرسیارانی کەمپی مەخموور تاوانبار دەکات بەوەی کە لەژێر کۆنترۆڵی پەکەکەدان.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی